ئەمڕۆ دووشەممە 9-5-2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و گفتوگۆ لەبارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا. شاندەكە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ڕاوێژکاری تەکنیکی، نوێنەری جایکا لە بەغدا، ڕاوێژکاری پڕۆژەکان لە بەغدا، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان و ڕاوێژکاری پڕۆژەکانی جایكا لە کوردستان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێكردنی كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا، جەخت كرایەوە دەبێت لە پرۆژەكەدا ڕەچاوی تایبەتمەندی شارستانیەتی هەولێر و فراوانبوونی ئێستای شارەكە بكرێت كە لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت.
وەزیری شارەوانی و شاندێكی جایكا دەستپێكردنی كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر تاوتوێ دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.