نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران رایگەیاند، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی دەمانچە و برێک پارە لە سێ گەرەکی جیاواز، دەستگیرکران .
ئهمڕۆ دووشهممه 9 ى 5 ى 2022، نوسینگەی نەهێشتنی تاوان سۆران بڵاویكردهوه، دوای ئاگادار کردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەبونی چەندحاڵەتێکی دزی هاوشێوە لەگەرەکەکانی قەندیل، وەستا رەجەب و اسقلا، کەتیایدا برێک پارە و چەکێکی جۆری دەمانچەی (HS)(کرواتی)دزرابو وە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ حاڵەتەکان رێکخراو و تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەچڕی لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکان دەست پێکرد.
راشیدهگهیهنن، سەرئەنجام دوای شەونخونی و ماندوبونی تیمەکان بۆماوەیەکی درێژ، توانرا بکەری سەرەکی دەست نیشان بکرێت و بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار کرایەوە و بریاردرا بەدستگیرکردنی تۆمەتبارو دوای دەستگیرکردنی دەست گیرا بەسەر چەکی دزراو برێک پارەو چەند کەل و پەلێکی تر.
نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاماژه بهوهشدهكات، تۆمەتبار لەووتەکانی دانی نا بەوەی کەسێکی تریش هاوبەشی بوە لەتاوانەکاندا،بەبریاری دادوەر تۆمەتباری دووەمیش دەست گیر کراو هەردووکیان بەپێی ماددە(443)لە یاسای سزادانی عراقی راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.