وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست و12 تۆمەتباری لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، هەروەها 12 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.