- چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، لایەنەکانی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە ھەولێر کۆببنەوە و لە میانیدا دوایین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و یەکخستنی ھەڵوێستەکانیان تایبەت بە کاری پەرلەمانیی تاوتوێ دەکەن.
لایەنەکانی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە ھەولێر کۆدەبنەوە و لە میانیدا دوایین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و یەکخستنی ھەڵوێستەکانیان تایبەت بە کاری پەرلەمانیی تاوتوێ دەکەن.
ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان ھەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ، رەوتی سەدر، ھاوپەیمانی سەروەریی لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، لایەنەکانی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە ھەولێر کۆدەبنەوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی و پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، ھەروەھا یەکخستنی ھەڵوێستەکانی لایەنەکانی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان تایبەت بە کاری پەرلەمانیی تاوتوێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.