24ەمین ڤیستیڤاڵی کێبڕکێی ئۆف-رۆد کە لەلایەن یانەی سێفاری ئۆف-روودی دوزجە (DÜSOF) رێکخراوە، دەستی پێکرد.
نزیکەی 200 وەرزشوان و 100 ئۆتۆمبێل بەشداریی لە چالاکییەکەدا دەکەن کە لە گۆڕەپانێکی نزیک کولتوورپارک لە قەزای گۆلیاکا بەڕێوەدەچێت.
لە یەکەم رۆژی کێبڕکێکەدا کە ئۆتۆمبێلە قەبارە گەورەکان تێیدا بەشداربوون، شۆفێران هەوڵیاندا رێگا بە قوڕ و لیتەداپۆشراوەکان ببڕن.
بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەهۆی سەختی رێگاکانەوە گیریان خوارد و تیمەکانی تایبەت بە کێبڕکێیەکە هاوکاری شۆفێرانیان کرد بۆ بەردەوامی دان بە کێبڕکێکە.
کێبڕکێی ئۆفرۆد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.