ئافرەتێک لە گوندی سرێشمەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە حاڵەتێکی دەگمەندا دوای لەدەستدانی بینایی چاوی، ئەمڕۆ شەممە بینایی بۆ چاوەکانی گەڕایەوە.
شیرین عەزیز مەحموود بۆ ماوەی زیاتر لە چەند ڕۆژێک بەهۆکارێکی نادیار بینایی چاوەکانی لەدەست دا، بە گوتەی باوکی چەندین پشکنینیان بۆ شیرین ئەنجام داوە، لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کە چاوەکانی کێشەیان نییە.
عەزیز مەحموود باوکی ئەو ئافرەتە کەمێک پێش ئێستا بە پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: بینایی بۆ چاوەکانی کچەکەی گەڕاوەتەوە و ئێستاش تەندروستی کچەکەی جێگیرە.
باوکی کچەکە جەختی کردووەتەوە کە کچەکەیان هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە و لەناکاو تووشی ئەم حاڵەتە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.