بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، 7 ئافرەتیان بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیر کردووە کە ببوونە مایەی بێزاری هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی قوشتەپە 7 ئافرەتیان بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیر كرد كە داوای ھاوکارییان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
ئەوەشی خستەڕوو کە گشت سواڵکارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.