کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی یەکشەممە و ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی خستووەتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سبەی یەکشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کاتی ئێوارەدا ئاسمانی هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینی بارانبارین و هەورە تریشقە و تاوە باران دەکرێت بەتایبەتتر لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی هەرێم هەروەها ڕێژەی بارانبارينى له ماوهى 12 كاتژمێرى ڕابردووی ئەمڕۆ شەممەی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:-
ههولێر 3.5 ملم
سلێمانى 1.7 ملم
دهۆک 18 ملم
كهركووک 6.6 ملم
پيرمام 4.8 ملم
چهمچهماڵ 3 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
ئاكرێ 5.8 ملم
ئامێدى 5.6 ملم
بامهڕنى 6.8 ملم
شهمامک 7.7 ملم
بارزان 3.8 ملم
بازيان 1.6 ملم
دووكان 1.2 ملم
حاجى ئۆمهران 3 ملم
كانى ماسى 2 ملم
خهبات 6 ملم
سۆران 4.8 ملم
دووزخورماتوو 1 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.