ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەکر سەعید-ی هاوژینی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.