گه‌وره‌ترین به‌رده ئه‌ڵماسی سپی کە كێشه‌كه‌ی 228 قیراتە، بڕیارە له سویسرا له زیادكردنێكی ئاشكرا دا به زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت .
زیاد كردنهکە له هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری جنێڤی سویسرا به‌رێوه ده‌چێت و پاره‌كه‌شی پێشكه‌ش به رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته ده‌كرێت.
شایانی باسه نرخی ئەڵماس بەرزبووەتەوە، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌ڵماس بۆ شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌رێته‌وه به تایبه‌تیش بۆ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر روسیا .
ئا- كامران
ژێده‌ر-ئه‌لعه‌ره‌بیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.