موزيك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی راسته‌وخۆی نێو كۆمه‌ڵگه رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ر ده‌بینێ له دیاریكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تێكچوون و تێكدانی شیرازه‌ی هه‌ر خێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی..
هونه‌ر به گشتی و موزیكیش به تایبه‌تی كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی هه‌نووكه‌یی هه‌ن كهنایهڵن هه‌ندێ گرفتی گه‌وره ته‌شه‌نه بكه‌ن و به دڵنیاییه‌وه‌ش چاره‌نووسی ره‌شی مرۆڤیش به‌ره‌و ئه‌و كه‌نارانه راده‌ماڵێ كه بۆنی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌تی لێوه دووره!!.
موزیك وه‌ك رووتهڵهكترین هونه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌و هۆكارانه كپ ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ته‌مومژی نائومێدی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی له نێو كه‌سانی سنووری خێزان و كۆمه‌ڵگه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له كاتێكا رۆڵی خۆی ده‌پێكێ كه جوگرافیای شوێن و زه‌مه‌نی مێژوو ده‌سته‌مۆی هونه‌رمه‌ندبوون بۆ خوڵقاندنی بارێكی ده‌روونی نزیك له ئارامی و دوور له گێژاوی ژینگه!!.
ئه‌گه‌ر زانستی پزیشكی له‌دوا ئه‌زموون و تاقیكرندهوهكانی خۆیدا دانی به كاریگه‌رییه‌تی موزیك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی (په‌ركه‌م) نابێ، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ به هۆشیارییه‌وه ئه‌و موزیكه له دانان و دابه‌شكردنی سه‌رپێی جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌موو موزیكێك ناچێته نێو قاڵبی ( موزیكی به‌رنامه‌ی پزیشكی)، به‌ڵكو ئه‌و موزیكانه زیاتر له ئاكامی (هونه‌ری پزیشكی) نزیك ده‌بنه‌وه كه له ناوه‌رۆكدا هه‌ڵگری مانا فهلسهفهییهكانی ژیان بن، موزیكێك ده‌بێته پێشه‌نگ ئه‌و كه تیایدا ره‌چاوی گشت ئه‌و (ئهپۆجیاتورا)یانه بێت كه مانایه‌كی ئێستێتیكی ده‌به‌خشێته كاره هونه‌رییه‌كه ئه‌مه له‌لایه‌ك،
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ دانه‌ری موزیك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه ده‌روونییه هه‌نگاو بنێ كه ده‌رونزانه‌كان دیاری‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی مه‌نتقی موزیك گۆشه‌گیری ئه‌و باره ده‌روونییه هیلاكه بێ كه به ترپه‌و زرمه‌و ریتم و میلۆدی و ده‌نگه پڕ سۆزه‌كان تینیهتوویان ده‌شكێنێ!!.
سه‌مفۆنیای(6)ی بتهۆڤن رهتدانهوهیهكی هونه‌ری زۆر گه‌وره بوو بۆ دیكتاتۆریه‌تی ناپلیۆن كاتێ ویستی به زۆره‌ملێ خۆی به‌سه‌ر گه‌لی نه‌مسادا بسه‌پێنێ، له‌م سه‌مفۆنیا چامه‌یه‌دا كه دیالۆگێكی رۆمانسیانه‌ی نێوان هه‌ست و نه‌ست و ده‌روون و سروشته، گشت هه‌وڵه‌كان له پێناو رازیكردنی ده‌روونێكی ماندووه بوو بۆ ئه‌وه‌ی سروشت وه‌ك دایكێكی دڵسۆز هه‌مدیس رۆحه شه‌كه‌ته‌كان له باوه‌ش بگرێ،
( شتڕاوس ) له شاكاری مه‌زنی ( نیتشه )، ( زه‌رتوشت به‌مجۆره قسه‌ی كرد ) جیهان نوقمی ئه‌و پاكییه ده‌كات كه پاڵه‌وانی ده‌قه‌كه خواستوویه‌تی، ئامێره فوودارهكان له نێو ئۆركسترادا جوڵه‌ی ( ستاكاتۆ ) ده‌ربڕی حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوكێی ئامێره ژێداره‌كانه هه‌میشه كپ ده‌كه‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی ئاسۆ ئامێز ده‌به‌خشنه جوڵه هونه‌رییه‌كانی تر,
(شتڕاوس)ی بلیمه‌ت له به‌ركارهێنان و دانان و ئاوێته‌كردنی ئامێره ریتمی و فوودارهكان ئه‌و زه‌مینه پڕ له ئارامییه ده‌خوڵقێنی كه ده‌روونی پاكیی ( زه‌رتوشت ) هه‌ڵگری مانایه‌تی, وه‌لێ ده‌وروبه‌ر به هه‌موو چه‌مكێكی بیر و لێكدانه‌وه هه‌میشه تراژیدیایه‌ك و رهشهبایهكن, شۆڕشێكی خوێناوییه دڵ و ده‌روون ده‌هه‌ژێنن، ئه‌فسووس له هه‌مان ئان و ساتیشیدا عه‌قڵیش تێك ده‌شكێنن!!.
ئه‌م نموونانه حاڵه‌تی زیندوون كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر چاومانن, ناكرێ له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌زمونه پڕ به‌ها هونه‌رییه‌كان بین له‌به‌ر ناز و حیكمه‌تی لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ست به ژیانی پڕ ساده‌یی مرۆڤی كورد.
به واتایه‌كی دی هه‌ر كاتێ له په‌راوێزه‌وه یاخود له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه سه‌یری كاریگه‌ریه‌تی موزیك و هونه‌ره جوانه‌كانی دیكه له‌سه‌ر بار و ژیان و ره‌وشی مرۆڤی كورد كرا, ئه‌وا بێگومان كۆمه‌ڵێك دومه‌ڵ به‌سه‌ر روومه‌تی گه‌شی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌تی كورد وه‌ك دێوه زمهیهك دیار ده‌بن و ده‌بێ هه‌نگاوه پڕ ئاوات و خۆزگه‌كانی ئێستا دوای(30)ساڵی پڕ ئازادی بریتیبن له:
1- له سه‌رتاسه‌ری قۆناغه‌كانی خوێندن چه‌مكی هونه‌ر وه‌ك پێداویستییه‌كی گه‌وره‌ی (نان وئازادی) سه‌یر بكرێ ولێ‌ی بكۆڵدرێته‌وه!!.
2- له گشت شوێنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و
جه‌ماوه‌ر (لێكۆڵه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) رۆڵێكی به‌رچاو ببینێ له پیشاندانی رووه‌كه‌ی تری ژیانی كه ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه.
3- هه‌وڵێكی زۆر گه‌وره بدرێ بۆ بنیاتنان و دروستكردنی شوێنه ( ته‌رفیهییه‌كان) بۆ به‌تاڵكردنی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكانی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه.
4- پێشبڕكێیه‌كی فراوان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ساز بكرێ كه ده‌توانن پردێكی (هونه‌ری و زانستی) له نێوان ئه‌و بابه‌تانه دروست بكه‌ن كه راسته‌وخۆ گرێی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كان به‌ره‌و كردنه‌وه ده‌بات.
5- له رێگای سۆشیال میدیا به‌گشتی و ئینته‌رنێت به تایبه‌تی سوود له‌و موزیكیانه وه‌ربگیرێ كه ئێستا له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی جیهانی به‌كاردێن بۆ چاره‌سه‌رو دیاریكردنی كێشه كۆمهلێیهتییهكانی نێو كۆمه‌ڵگه, چونكه به هه‌موو مهفهومێكهوه ئێمه‌ی كورد ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و په‌یژانه هه‌نگاوی چوست بنێین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت له ئامێز و باوه‌شمان بگرن.
ئامانج غازی
موزيك بۆ ده‌روونه خه‌مۆكییه‌كانی كۆمه‌ڵگه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.