له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤی کوردستان) سه‌باره‌ت به پرسی پـرۆسـەی سـیاسـی عـێراق و گـۆڕانکـارییەکـان عه‌بدولسه‌لام بـەرواری ـ مامۆسـتای زانکـۆ ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانییه سێ قۆڵییه‌كه‌ی بارزانی و سه‌در و حه‌لبووسی، رێككه‌وتنی ته‌وافوقییه.
عه‌بدولسه‌لام بـەرواری ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق زۆر ئالۆزه و ئه‌سته‌مه به‌و جۆره ڕه‌وشه‌كه ئاسایی بێته‌وه، ململانێكان به‌رده‌وامییان هه‌یه، كێشه‌ی ئێمه له سیسته‌می سیاسی ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌یه كه یه‌ك دان به‌وی دیكه نانێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ردوو چه‌مكی ته‌وافوق و زۆرینه تێگه‌یشتنی ته‌واویان نییه، ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئێستا ته‌وافوقه، چونكه سێ ڕای جیاواز كۆكن له سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شێوازی 16 ساڵه‌ی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌و ته‌وافوقه‌ی كه هه‌بووه، بۆیه بیر له زۆرینه‌ی نیشتیمانی كرایه‌وه.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری هه‌روه‌ها گوتی: ژینگه‌ی سیاسی عێراق ئه‌مرۆ به‌مشێوه‌یه‌یه، بۆیه زه‌حمه‌ته پرۆسه‌ی سیاسی باش بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یاریی به كات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی درز بخاته ناو هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی، كاتێك هه‌وڵێكیان شكست دێنی، په‌نا بۆ رێگه‌یه‌كی دیكه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان باسی ده‌كه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه، ته‌نها شه‌ڕێكی سایكۆلۆژییه و هیچی تر.
ئه‌و مامۆسـتایه‌ی زانکـۆ راشیگه‌یاند: جێی داخه كه ئه‌مرۆ پارته سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان لێك ترازاون، به‌داخه‌وه پارته‌كان دژایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، عه‌قلییه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌وه‌یه كه دان به راستییه‌كان ناهێنن.
گوتیشی: فاكته‌ری ئیقلیمی و ده‌ره‌كی عێراق وای له‌و حزبانه گه‌یاندووه كه ده‌توانن به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان پارتی لاواز بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌لبژاردنیش، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێم له واده‌ی خۆی به كاری خۆی هه‌ڵسا بۆ راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌لبژاردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ی په‌كخستووه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بیرۆكه‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن بیرۆكه‌ی پارتییه، هه‌میشه پارتی له پرسه نیشتیمانییه‌كان ئاماده‌یه دابنیشێت و گفتوگۆ بكات له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لبژاردن له واده‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ترسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا نییه، چونكه له ڕابردوودا ده‌ركه‌وتووه كه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كورسی كه‌م نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.