Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 17:19

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ ئەوپەڕی ڕێز لە مافەكانی كرێكاران بگیرێت

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران رایگەیاند: كرێكاران وەك توێژێكی گرنگ و كاریگەری كۆمەڵگەی كوردستان، وێڕای قوربانیدان و بەشداریی كارایان لە خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ‌ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران
یەكی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران بە گەرمی لە تەواوی كرێكارانی كوردستان، سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان و لە كرێكارانی عیراق و جیهان بەگشتی، پیرۆز دەكەم، دەستی كار و كۆششیان دەگوشم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و ڕۆڵیان دەڕوانم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
كرێكاران وەك توێژێكی گرنگ و كاریگەری كۆمەڵگەی كوردستان، وێڕای قوربانیدان و بەشداریی كارایان لە خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە. دەبێ ئەوپەڕی ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت، ژیان و شكۆیان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سەندیكاكانیان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئەوەی پارێزەری باشتری ماف و شایستەكان و كاژێرەكانی كاركردنیان بن و مسۆگەری ئەوە بكەن كە كرێكاران لە هەلومەرج و ژینگەی دروستدا كار دەكەن.
لەم یادەدا جەخت لە پشتگیریمان بۆ هەموو ماف و داوا‌ ڕەواكانی كرێكاران دەكەینەوە‌، دامەزراوە و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانیش لەسەریانە لە چوارچێوەی یاساكاندا ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان بكەن، هەوڵی باشتركردنیان بدەن و چاودرێریی خێزانی ئەو كرێكارانە بكەن كە لە كاتی كاركردندا گیانیان لە دەست داوە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

1ی ئایاری 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.