Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 17:17

کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین و خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لەدوای نیوەشەو شەپۆڵێکی نمەباران و هەورەتریشقەی پچڕپچڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خۆڵبارینیش هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "بەگوێرەى تازەترین نەخشەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ شەممە پێشبینى دەکرێ لەدوای نیوەشەو شەپۆلێکى نمەباران و هەورەتریشقەى پچڕپچڕ ڕوو بکاتە ناوچەکانمان."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "شەپۆڵەکە سەرەتا لە ڕۆژئاواى هەرێمەوە دەست پێ دەکات پاشان بۆ ڕۆژی یەکشەممە دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێمی کوردستان."

ئاشکرای دەکات کە "پێشبینى دەکرێ لە کاتەکانى ئێوارەدا بارانى بەلێزمەى کورتخایەن ببارێ لە سنوورى دهۆک و هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان، خێرایی با (15-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت وهەندێجار چاڵاک دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک."

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەروەها شەپولێکى تۆزوخۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە بە سووکى لەسەر هەرێم کاریگەرى هەبێت، بە تایبەت ناوچەکانى گەرمیان و باشوورى هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ڕۆژى دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمەبارانى ناوبەناو و هەورەبروسکە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.