لە دیوانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی گرفتی وشکەساڵی ئەنجام درا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوابەدواى فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 7 ملیار و 654 ملیۆن و 596 هەزار و 86 دینار، بۆ چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەنجام درا.
ڕاشیگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر بۆ هاوینى ئەمساڵ، جەختمان له‌سه‌ر خێرالێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى کردەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا هه‌نگاوی كرده‌یى له‌مباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها جه‌ختمان لەوە کردەوە جگە لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى و چارەسەرى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، لیژنه‌ی دیکەش له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌بوونی ئاوی گه‌ڕه‌ک و كێشه‌كانی كه‌می ئاو و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کێشەکانى ووشكه‌ساڵی پێکبهێنرێت بۆ دیراسەکردن و داڕشتنی پلانى پێویست.
ئاماژەی بەوەش دا کە لەتەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا دوابەدوای گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەرێکى دروستبوونى كێشه‌ی كه‌مئاوی هاووڵاتییان لەهاوینى ئەمساڵ و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانه‌كانی وشکەساڵی، چه‌ند بڕیارێكی دیکەی پێویستمان دا، به پێویستمان زانی هاووڵاتییانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بەردەوام بن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.