له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی کـێشەکانـی هـەرێم لەنێوان چـارەسـەری راستەقـینەو مـوزایەدە ، بەهـمەن کاک عـەبدولـڵا ـ بڕیاردەری فـراکسیۆنی پ.د.ک لە پـەرلەمانی کـوردستان رایگه‌یاند: كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كێشه بۆ حكوومه‌ت دروست بكات، هه‌میشه داهاته‌كانی ناوه‌خۆیان كه‌مكردۆته‌وه هه‌تا ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌های نه‌وت به‌رز بووته‌وه، یه‌كێتی له‌ناو حكوومه‌ته و کۆمپانیا و له سلێمانی ئۆپۆزسیۆنه و له سنووره‌كان قاچاخچییه، له به‌غداش نه‌یاری ئه‌و حكوومه‌ته‌یه.
روونیشیكرده‌وه كه ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی خۆیان دەڵێت 160 ملیار داهاتمان هه‌یه، ده‌ڵی حكوومه‌ت 290 ملیاری ناردووه ، ئه‌وه ره‌قه‌می ئه‌وه، ده‌یسه‌لمێنێت كه پاره‌كه به‌شی مووچه ده‌كات له پارێزگای سلێمانی.
هه‌روه‌ها قسه‌كانی عزه‌ت سابیر جێگه‌ی ئه‌وه‌یه پێی پێبكه‌نیین، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ی كه باسی ده‌كات 10 ساڵ له باج به‌خشراون و دواتر باج مانگانه وه‌رناگیرێت به‌ڵكو ساڵانه‌یه. ئه‌و مانگه كێشه‌یان بۆ مووچه‌ی 5 وه‌زاره‌ت له سلێمانی دابه‌ش نه‌كراوه.
داهات له سلێمانی زۆر خراپ بێت 150 ملیار دیناره جگه له پاره‌ی قاچاخچیه‌تی، كه ئه‌وان نایده‌ن به خه‌ڵك .
به‌پێی ئاماری عێراق 41 به 59 یه و ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان 39 به 61 ـه.
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌ته‌ی كه ده‌یانه‌وێت، مه‌به‌ستیان لاواز كردنی هه‌رێمی كوردستانه، دڵنیاش بن كه به‌غدا وه‌ریانناگرێت .
با خه‌ڵكی سلێمانی بزانن یه‌ك ووشه‌مان به‌رامبه‌ر به به‌وان نه‌كردووه، ته‌نها پارتییه له خه‌می خه‌ڵكی سلێمانییه .
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا رایگه‌یاند: رووبه‌روو به پارێزگاری سلێمانیم گوت، كه بۆ گله‌یی له پارتی ده‌كرێت ، به گوته‌ی پارێزگاری سلێمانی كه وه‌ڵامی منی دایه‌وه و رایگه‌یاند: به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی له كابینه‌ی پێشوو و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئێستا له هه‌موو به‌رپرسان زیاتر خزمه‌تی شاری سلێمانیان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له سلێمانی به‌كه‌ڵكی حووكمرانی نایه‌ن ، زۆر سه‌یره كه‌سێك و لایه‌نێك چه‌واشه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن ، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تێك بێته پێش بۆ پێشكه‌وتن ئه‌وا یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانی تێكی ده‌ده‌ن .
كۆی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌وه‌نده شه‌فافه ، هیچ كات به‌مشێوه‌یه نییه و نه‌بووه، هه‌موو ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كه به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌كرێت هه‌مووی یه‌ك ئاراسته‌نه چ له سلێمانی بێت یان وڵاتێكی ئیقلیمی یان له به‌غدا.
به گوته‌ی به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا ئه‌وانه سزای خه‌ڵكی سلیمانی ده‌ده‌ن ، خه‌ریكه مێژووی سلێمانی ناشرین ده‌كه‌ن .
یه‌كێتی فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت ، نا‌وێرن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی بزانێت كه یه‌كێتی سزایان ده‌دات ، قسه‌ی كۆتایی پێویسته له گه‌ڵیان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.