Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:24

کارمەندانی مین ھەڵگرتنەوە بە شەھید ھەژمار دەکرێن

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی شەھیدان و دەزگای گشتیی کاروباری مین ھەماھەنگی دەکەن بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانەی بەھۆی هەڵگرتنەوە و لابردنی مین دەبنە قوربانی، بە شەھید ھەژمار بکرێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەھیدانیش دەڵێت، ھەموو ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی بە شەھید ھەژمار بکرێن.

عادل حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دەزگای گشتیی کاروباری مین یاسای خۆی ھەیە و بەپێی ئەو یاسایە کار دەکەن، لەوانەیە بەپێی یاسای دەزگای مین ئەو کەسانەی لە کاروباری هەڵگرتنەوەی میندا کار دەکەن بە شەھید ھەژمار بکرێن، بەڵام بەپێی یاسای ژمارە 9ی ماف و ئیمتیازاتی وەزارەتی شەھیدان ئەوانە بە شەھید ھەژمار ناکرێن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان گوتی: ئێستا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دەزگای گشتیی کاروباری مین ھەیە و پەرلەمانیش ئاگادار کراوەتەوە کە ئەو کەسانەی گرێبەستیان ھەیە و لە کاتی ئەرکدا گیان لەدەست دەدەن بە شەھید ھەژمار بکرێن، بەڵام تا ئێستا ئەو یاسایە نەگەیشتووەتە وەزارەتی شەھیدان بۆ جێبەجێکردن.

عادل حەمە ساڵح ڕوونی کردەوە: ھەوڵەکانی ھەردوولا بەردەوامە بۆ ئەوەی مافی ئەو کەسانەی لە کاروباری میندا کار دەکەن و لە کاتی ئەرکدا گیان لەدەست دەدەن بە شەھید ھەژمار بکرێن، چونکە لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییان و کارمەندانی هەڵگرتنەوەی مین بوونەتە قوربانی، ھەرچەندە ئاماری ورد لای دەزگای کاروباری مین ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.