Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:32

"لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەماهەنگ دەبین بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ"

کوردستان TV
100%

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی ھۆڵەندا ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە پەرۆشن بۆ ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ.

دەستەی وەبەرهێنان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە "ڕۆڵی دەستەی وەبەرھێنان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ دیاربووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمڕۆ هەینی لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی هۆڵەندا بە یاوەری وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری دھۆک، چەند پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانیان لە سێکتەری کشتوکاڵی بەسەرکردەوە.

ئاماژەی بەوە دا کە لیشیە شراینماخەر جەختی کردەوە کە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەماهەنگ دەبن بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکێک لەو بوارانەی هۆڵەندا زۆر تێیدا پێشکەوتووه‌، كه‌رتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.