Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:26

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی دەنگۆی خۆکوشتنی سلێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ هەینی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی خۆکوشتنی سلێمان هەڵشۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سلێمان هەڵشۆیی سەلامەتە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە (سلێمان هەڵشۆیی) خۆی کوشتووە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواو کرایەوە لە سەلامەتی تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی)."

جەختیشی کردەوە کە "هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆکوشتن و زیانگەیاندن بەخۆی، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروستی لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "سلێمان هەڵشۆیی لەسەرەتای دەستگیرکردنەیەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێ و بەردەوامە."

جێی باسە، سلێمان هەڵشۆیی سلێمان هەڵشۆیی لە ماوەی ڕابردوو خۆی وەک بازرگانێک ناساندبوو، پارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی لایە كە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار دەبێت، دواتر مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند، لەلایەن پۆلیس گیراوە و زیاتر لە 120 سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.