Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:29

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی بڵاوبوونەوەی لیستێکی جیاکاری شەهیدان بەپێی لایەنی سیاسییان ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، دوای بڵاوبوونەوەی لیستێکی جیاکاری شەهیدان و دیاریکردنی لایەنی سیاسییان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕەتی دەکاتەوە وەزارەتەکە ئەو پۆلبەندییەی کردبێت.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەدا هاتووە "بە ڕای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران ڕادەگەینین، وەزارەتی پێشمەرگە هیچ  لیستێکی جیاکاری شەهیدانی بەپێی لایەنی سیاسییانی بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ڕیزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەڕەسمی نەکراوە، نە لە ڕابردوو نە لە ئێستا و داهاتوو نەبووە و نابێت."

جەختیشی کردۆتەوە کە "هەر لیست و جیاکارییەک لەمبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان. لەمبارەیەشەوە چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگەیان دەکەینەوە."

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە "ئێمە لە وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە، شەهیدانمان بەیەکەوە  لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەڕامەتی تاک بە تاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لەلای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستانن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.