Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:18

نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی خانەوادەی وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عێراق کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شوێنەوارناس و وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عیراق د.عەبدولئەمیر ئەلحەمدانیم پێگەیشت، کەسایەتییەکی دڵسۆزی نیشتمانی و زانستیمان لەدەستدا."

هەروەها نووسیویەتی "هاوخەمی قووڵم، ئاراستەی بنەماڵە و ناوەندی زانستی و ڕۆشنبیران دەکەم."

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت "داواکارم لە خودا کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و خۆڕاگری و ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.