به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه مه‌ترسییان هه‌یه له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی تری عێراق ئه‌نجام بدرێت، بۆیه هێزه‌كانیان ده‌خرێنه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
فه‌ریق ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی شاری به‌غدا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ڕۆژانی داهاتوو و به‌تایبه‌تیش له ڕۆژانی جه‌ژن ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ڕیزبه‌ندی (ج) بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان گشتی و تایبه‌تییه‌كانی له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا پارێزراو بن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی بۆ ڕۆژانی جه‌ژن له شاری به‌غدا و ته‌نانه‌ت شاره‌كانی تریش دانراوه ئاماده‌كارییه‌كان توندتر ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ی ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها له‌ناو بازاڕ و مۆڵ و چێشتخانه‌كانیش.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی شاری به‌غدا نه‌شیشارده‌وه كه زانیاری‌یان هه‌یه دوو خۆكوژ هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه ده‌ده‌ن له مۆڵ و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی چاودێری سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ده‌كه‌ن.
جێی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕأبردوودا تیرۆریستانی داعش له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق چالاكییه‌كانیان زیادی كردووه و هێرشی چه‌كداری ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سوپای عێراق و كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.