ڕه‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له نزیكبوونه‌وه و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه درۆ و دوورن له ڕاستییه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئیمزای حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در و ئه‌حمه‌د متێری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ره و سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه ڕێككه‌وتن و نزیكبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن لێدوانی هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه كه ڕێككه‌وتن له‌نێوان ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق".
هه‌روه‌ها هاتووه "ئه‌و ده‌نگۆیانه به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و بێگومان ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه‌ش لێكترازانی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (ڕزگاركردنی نیشتمان)ه، بۆیه ئێمه پێیان ده‌ڵیێن كه هاوپه‌یمانییه‌كه خۆڕاگره به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆ و دۆریانه و دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره هه‌وڵه نه‌زۆكانه له داهاتوودا دووباره نه‌كه‌نه‌وه".
ڕه‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌دوای مۆڵه‌ته 40 ڕۆژییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در تا ئێستا هیچ چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان ئێمه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕووینه‌داوه، تا ئێستاش دووپات له پڕه‌نسیپی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.