Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:20

كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارینی به‌لێزمه‌ بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


 پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی پێشبیننیەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28 ى 4 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیادا، لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێک جاریش بارانی بە لێزمە دەبارێت.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، كه‌سبه‌ی هه‌ینی 29 ى 4 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانبارین زیاتر دەبێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان:


کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینی 
* ئەمڕۆ پێنج شەممە    ... پارێزگاى هەولێر 
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیادا لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت هەندێک جار بارانی بەلێزمە دەبارێت.
*خێرایى با/ لە نێوان (10— 20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /    18 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 25  پلەى سیلیزى 
*سبەى هەینی   ...
*کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10— 25 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (8 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو /   18  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 26  پلەى سیلیزى 


کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینی 
* ئەمڕۆ پێنج شەممە    ... پارێزگاى دهۆک 
*کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکان هەندێک جار هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبارێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا.
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (8 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /   19  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 27  پلەى سیلیزى 
*سبەى هەینی   ...
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران  لە هەندێک ناوچە , لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت.
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو /   18  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 28  پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینی 
* ئەمڕۆ پێنج شەممە  ...   پارێزگاى سلێمانى  
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوزدا .
*خێرایى با/ لە نێوان (5— 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 14  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24  پلەى سیلیزى 
*سبەى هەینی  ...
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت.
*خێرایى با/ لە نێوان ( 10 — 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینی 
* ئەمڕۆ پێنج شەممە  ... پارێزگاى هەڵەبجە
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیاجیادا .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /  13 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى .
*سبەى  هەینی  ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاوازدا لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبارێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10 — 20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (8 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13  پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25  پلەى سیلیزى .


کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینی 
* ئەمڕۆ پێنج شەممە  ... پارێزگاى کرکووک
*کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (8 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 19 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 30 پلەى سیلیزى. 
*سبەى هەینی  ...
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتەکانی ئێوارەدا .
*خێرایى با/ لە نێوان (10 — 20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.