Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:19

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە پارك و باخچەكانی شاری هەولێر و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە لەسەر پلانی 2022 بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری پارك و باخچەكانە، بە دیاریكراوی بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچە و دوورگە ناوەندییەكانی سنووری شاری هەولێر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە، ئەمەیش كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.