موقەدەم فازڵ حاجی ،گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ،لەسەر ڕێگای هەولێر موسل،لەنزیك مەفرەقی عەلوە،ئوتومبێلێكی نیسانی تایبەت كۆنترۆلی لەدەستدا و چووە سەر ناوبڕەی شەقامەكە و پاش خۆكێشانی بەدارەكانی جوانكاری ئینجا وەستا.
هەروەها گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر دەڵێت: سوپاس بۆ خوا لەدەرەنجامی ڕوداوەكەدا زیانی گیانی نەبوو،بەڵام زیانی ماددی بوونی هەبوو.
دەشڵێت: لەكاتی لێكۆلینەوە لەهۆكاری ڕوداوەكە شوفێرەكە ڕایگەیاند كەوا لەبەر ئەوەی شەو تاكو بەیانی بەخەبەر بووە و نەخەوتووە ،بۆیە پاش نوێژی بەیانی كاتێك لەماڵ دەرچووە لەڕێگا خەوی لێكەوتووە ،بۆیە كۆنترۆڵی لەدەستداوە.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: بالێخوڕینمان لەو كاتانە بێت كەهیلاك نین و تێر خەوین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.