وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان تاقیکرایەوە و دەرکەوت بۆ نان کردن زۆر باش و گونجاوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکی ئاماژەی بەوە داوە کە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی گشتی لە بەرێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە بۆ ئاشەکان تاوەکو بکرێت بە ئاردی بایەعی کە بەڕێژەی %80 گەنمی خۆماڵی و 20% گەنمی ئوستراڵی.
ئاشکراشی کرد کە دوای ئەوەی گەنمەکە کرایە ھەویر و دواتر کرایە نان، دەرکەوت نانێکی باشی لێ دروست دەبێت و بۆ نانکردن گونجاوە و گەنمەکە ماددەی ( برێمکس)ی تێدایە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تاقیکردنەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کارگەی بێتواتە ئەنجام درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.