Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:21

پارێزگای هەولێر بۆ هاوکاریکردنی کاسبکارانی بازاڕی سپی بڕیاری دا

دیزاینی بازاڕی سپی
کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری زیاتر و هاوکاریکردنی کاسبکارانی بازاڕ بڕیاری دا.

لە ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە "پارێزگاى هەولێر بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى زیاتر و هاوکاریکردنى کاسبکارانى بازاڕى سپى و لەپێناو قورسنەکردنى باریی داراییان، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە بڕیاری دا:-

یەکەم/ ئەوبڕە پارەیه‌ى کە دیاری کراوە بۆیان بەشێوەى قیست بیدەن لە بەرامبەر وەرگرتنى دووکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى، لە (4 قیست)ەوە بۆیان کرا بە (5 قیست).

دووەم/ بەهۆى پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، بڕیارماندا ماوەى دانى قیستى یەکەم کە دواوادەى 2022.5.10 دیاریکرا بوو، درێژبکرێتەوە بۆ 2022.5.15.

جێی باسە دوای سووتانی بازاڕی سیم بۆ چەند جارێک، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە دروستکردنی بازاڕێكى هاوچه‌رخ بۆ دوكاندارانى بازاڕەکە، ‌ بڕى 10 ملیار دیناریشی بۆ ته‌رخان كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.