سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەڵاحەددین پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق و هۆکارەکانی و ڕێگەچارەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵی لایەنەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونیاندا هاووڵاتییان زیانبار دەبن و جەختیش لەسەر دانانی سنوورێک بۆ هۆکارەکانی قەیران کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.