گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
له راگهیاندراوێكدا، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان بڵاویكردهوه، دوای وەرگرتنی زانیارو بەدواداچونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی کەلار بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئومێد مهجید ئهمین بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار، لەسنوری گەرمیان گروپێکی حەوت کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران کەشەش تۆمەتباریان دانیشتووی قەزای کەلارن و یەکێکیان دانیشتووی شاری هەولێرە.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەگەڵ تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر کریستاڵ و تلیاک لەگەڵ ئامێرەکانی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان
لهكۆتاییدا پۆلیس رایگهیاندووه، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 30 لەیاسای هۆشبەر بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیسی گەرمیان: گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.