ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە دەست پێ کرد.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی هێزه ئهمنییهكانی عێراق بڵاوی کردەوە ، ئۆپەراسیۆنێک لە سنووری قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە، دابینکراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدا ماوەی پێنج رۆژە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجام دەدەن کە تا ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.