گۆرانیبێژ "كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د"نوێترین ڤیدیۆكلیپی خۆی به‌ناوی "بابه" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و پێشكه‌ش به باوكی ده‌كات.
له پێشه‌كی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا،كه‌ژێ هاوتا نووسیویه‌تی" ئه‌مه یه‌كه‌م گۆرانی منه كه تۆم له‌گه‌ڵ نیت، به‌ڵام بۆتۆی ده‌ڵێم بابه گیان".
گۆرانی "بابه" تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "كاروان عوسمان" ئاماده‌كراوه ،ئارام سه‌ردار مۆسیقا و تۆن ماسه‌رینگی بۆكردووه، كاره هونه‌رییه‌كانی له "ستۆدیۆی شێخ محمد سلۆمۆ" تۆماركراوه، میكس و ماسته‌رینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "ستۆدیۆی ڤینۆ"كراوه..
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند هه‌وتا ئه‌سعه‌د له 7-4-2022 له ته‌مه‌نی 61 ساڵی ،به‌هۆی نه‌خۆشی له شاری شه‌قه‌ڵاوه كۆچی دواییكرد.
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. كه‌ژێ هاوتا یه‌كه‌م گۆرانی دوای كۆچی دوایی كردنی باوكی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.