Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:19

كه‌شناسی واده‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارینی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت و له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان ساماڵ ده‌بێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم، هه‌روه‌ها مه‌ودای بينين له‌نێوان (8-9) كلم ده‌بێت .

ڕاشیگه‌یاند: سبەى بەیانى ڕۆژی چوارشەم پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى شەپۆلێکى تری باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا کە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بارانبارینەکە لەنێوان نمەباران و بارانى مام ناوەند دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانى گەرماش بە جێگیرى دەمێننه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هه‌ولێر 6.9 ملم

شه‌مامك 0.6 ملم

پيرمام 1.9 ملم

سلێمانى 0.3 ملم

زاخۆ 2.8 ملم

ئاكرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.4 ملم

بامه‌رنێ 1.2 ملم

بازيان 0.4 ملم

دوكان 0.2 ملم

حاجى ئۆمه‌ران 8.2 ملم

هه‌ڵشۆ 1.0 ملم

كانى ماسى 6.4 ملم

سۆران 0.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.