ئه‌مڕۆ سێشه‌م ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له شاری بێرنی له وڵاتی سویسڕا، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سویسڕا، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌ستگیر كرد.
فه‌وزی قه‌درون نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سویسڕا تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانی په‌كه‌كه له كاتی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروشمی نابه‌جێیان به‌رز كردۆته‌وه و پشێویان دروست كردووه و هه‌وڵیانداوه بێنه ناو نوێنه‌رایه‌تییه‌كه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی سویسڕا گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ڕێگرییان لێ كردوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ندامه‌كانی په‌كه‌كه له هێرشه‌كه‌دا ئاڵای په‌كه‌كه‌یان به‌رز كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها دروشمی نابه‌جێیان دژی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پۆلیسی سویسڕا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و چه‌ند كه‌سێكیان له هێرشكه‌ره‌كان ده‌ستگیر كردووه.
فه‌وزی قه‌درون نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سویسڕا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆشبه‌ختانه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه هیچ زیانێك به‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كه و فه‌رمانبه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سویسڕا نه‌كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.