ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانێكی مه‌ترسیداری په‌كه‌كه له هه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی ته‌قینه‌وه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه په‌كه‌كه بڕیار بوو له هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانییان و هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له ڕێكه‌وتی 17ی نیسانی 2022 له سنووری پارێزگای دهۆك، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر (یه‌ك تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه له جۆری پی ئی تی ئێن، 10 مووشه‌كی كۆنكۆرسی دژه تانك، 23 ماتۆڕی درۆنی هێرشبه‌ر، 1200 ماسكی دژه‌گاز و 375 یه‌ده‌گی چه‌كی كلاشینكۆڤ)دا بگرن.
هه‌روه‌ها هاتووه: له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (یونس ئه‌حمه‌د قاسم سلێمان) ده‌ركه‌وت، ناوبراو له رێگه‌ی به‌رپرسێكی سه‌ربازیی یه‌په‌گه به ناوی (رۆدی حوسێن) ته‌واوی ئه‌و مادده و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه تا له هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنن.
ده‌قی دانپێدانانی تاوانباره‌كه و ڤیدیۆیی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌م لینكه‌وه ببینه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.