ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانه‌ی زاخۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به فه‌رمی فیراس خه‌تیبی سووری وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان له خولی نایابی عێراق دیاری كرد.
به‌مه‌ش فیراس خه‌تیب یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات له‌و یارییانه‌ی كه یانه‌كه له خولی نایابی عێراق ماویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تریش.
یانه‌ی زاخۆ له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سوپاسی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌یان عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خزمه‌تی یانه‌كه‌ی كرد و هیواشیان خواست له كاره‌كانی داهاتووی سه‌ركه‌وتوو بێت.
فیراس خه‌تیب له‌دایكبووی ساڵی 1983یه و پێشتر له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا یاری كردووه، وه‌ك كاری ڕاهێنه‌ریش پێشتر یاریده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ساملییه‌ی كوێتی بووه له وه‌رزی 2019-2020، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش ڕاهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ڕامه‌ی سووری بووه.
جێی باسه یانه‌ی زاخۆ له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق دوای ئه‌نجامدانی 28 یاری، ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 8ی یانه‌كان دێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی شوڕته به كۆكردنه‌وه‌ی 73 خاڵ بووه‌ته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.