ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ باڵیۆزی عێراقی فیدڕالی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی میسڕ كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئەحمهد دلێمی باڵوێزی عێراق و شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر، لە دیدارەكه‌دا باسیان لە دوا پێشهاتەکانی عێراق و کوردستان کرد و هەردوولا جەختیان لە سەقامگیری عێراق کرده‌وه.
هه‌ردوولا هه‌روه‌ها هیوایان خواست دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دانوستاندنی لایانەکان دەست پێ بکاته‌وه و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن و هه‌روه‌ها حکوومەتێکی نیشتمانی پێک بێنن لەسەر بنەماکانی هەڵبژاردن.
هه‌روه‌ها بەرژەوەندییەکانی عێراق و بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی و قوتابییان لە وڵاتی میسر تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.