Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:15

هێزەكانی سوپای عێراق بە شێوەیەكی بەربڵاو لەنێو شنگال و دەوروبەری بڵاودەبنەوە

کوردستان TV
100%

دوای زنجیرەیەك رووداو لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە شارۆچكەی شنگال،گرژییەكانی نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی سەر بەپەكەكە لەناوچەكەدا توندتر دەبێت.
رووداوەكانی ئەمداوییە سێ رووبەروبوونەوەی راستەوخۆ لەنێوان هەردوولادا لەخۆدەگرن كە برینداربوونی 27 سەربازی عێراقی و رفاندنی دووسەربازی دیكەی لەلایەن یەپەشەوە لێكەوتۆتەوە.هاوكات سێ هاووڵاتی سڤیلیش لە رووبوونەوەكانی هەردوولا برینداربوون،جگە لەمەیش هێزێكی سوپای لەم رۆژانەدا هێرشی كردە سەربارەگایەكی یەپەشەو دوو ئەندامی ئەو رێكخراوی دەستگیركردو دەستیشی بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرت.
لە چوارچێوەی  هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ كۆنتڕۆلِكردنی شارەكە كە لەژێر هەژموونی چەكدارانی پەكەكەدایە،لەئێستادا فیرقەی 20ی سوپای عێراق دەستیكردووە بە كردەی بڵاوبوونەوەیەكی فراوان لە شنگال و دەوربەری بە تایبەتی لە قەحتانییەو سنوونێ.
بەگوێرەی لێدوانی فەرماندەیەك لە فەرماندەیی ئۆپەراسێونەكانی نەینەوا،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەبەغدا پاڵپشتی زیاتر بۆ شنگال رەوانە دەكات، بۆ ئەوەی ئاسایش و یاسا بسەپێنن. 
جێگای ئاماژەپێدانە دوێنێ دووشەممە سوپای عێراق بە مەبەستی بەهێزكردنی خاڵە سەربازییەكانی لەو ناوچەیەدا، هێزێكی سەربازی بەچكی قورسەوە بەرەو شنگال جووڵەپێكرد .
سەرچاوە/ ئەلعەرەبی ئەلجدید

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.