Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:42

لە تورکیا ھێرشکرایە سەر پاسێکی گرتووخانە و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و پاسه‌ی پاسه‌وانانی گرتووخانه‌ی له‌ بورسا ده‌گواسته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رێك شه‌هید و چواری دیكه‌یش بریندار بوون.

له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌نی كارامان له‌ شه‌قامی رێگای پیشه‌سازی مودانیا له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پاسه‌كه كه‌ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌ی له‌ بورسا ده‌گواسته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رووی دا.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و چوار فه‌رمانبه‌ریش برینداربوون، فه‌رمانبه‌ره‌ برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناو پاسه‌كه‌یش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

پارێزگای بورسا، یه‌عقوب جانبۆڵات شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و زانیاری له‌ تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرت، دواتر بۆ میدیاكاران دوا.

یەعقوب جانبۆڵات تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆمبی ده‌ستكرد بووبێت و به‌ كۆنترۆڵ له‌ دووره‌وه‌ ته‌قێندرابێته‌وه‌ و گوتی: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رێك شه‌هید بووه‌، سێ فه‌رمانبه‌ریش به‌سووكی و یه‌كێكی دیكه‌یش به‌سه‌ختی بریندار بوون. فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناو پاسه‌كه‌یش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستییان بۆ بكرێت. هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی داد و ناوخۆ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌. به‌ڕێ كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ بورسا.

پارێزگای بورسا، یه‌عقوب جانبۆڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وا لێك ده‌درێته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێرشی تیرۆریستی بێت و گوتی: به‌خێرایی یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌. له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت. ده‌مانه‌وێت چی زووه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك.

یه‌عقوب جانبۆڵات تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌نێو پاسه‌كه‌دا بوون و گوتی: شووشه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر شكاون. زیانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.