له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كۆمه‌ڵێك ده‌نگی مێینه له كوردستاندا ده‌ركه‌وتن، ئه‌و خانمه ده‌نگبێژ و هونه‌رمه‌نده خۆڕسكانه به‌هۆی تۆماركردنی ده‌نگیان له‌سه‌ر قه‌وان و هه‌ندێكیشیان له‌ڕێی ڕادیۆی كوردی به‌غداوه توانرا سود له‌ده‌نگ و توانای هونه‌رییان وه‌ربگیرێت و ده‌نگ و كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌تۆماركراوی بمێنێته‌وه ، ئه‌مڕۆ وه‌ك سامانێكی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له‌ئه‌رشیفی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی لێیان بڕوانین، ئه‌و ئافره‌ته ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵانه له‌و كات و سه‌رده‌مه‌دا چرای ڕۆشنی هونه‌رییان هه‌ڵكردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر و سه‌ختی و تانه‌و ته‌شه‌رانه‌ی لێیان دراوه ، به‌ڵام ئه‌مان بوێرانه ئه‌و ڕێگا ڕۆشنه‌ی هونه‌رییان گرتۆته‌به‌ر،
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی حهفتاكانهوهلهشاری سلێمانی چه‌ند ئافره‌ت و كچێكی ده‌نگخۆشی بوێر هاتنه نێو دنیای هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی وه‌ك ( ئاڵا عومه‌ر ، فاتمه عه‌لی و چیمه‌ن حه‌سه‌ن) به‌داخه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێگایه‌كی تریان هه‌ڵبژاردو له‌هونه‌ر دووركه‌وتنه‌وه، ته‌نها خانمه هونه‌رمه‌ند ( ئاڵا عومه‌ر ) ئه‌ویش به‌ره‌و دنیای نواندن هه‌نگاوی هه‌ڵگرت.
له‌پاڵ ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانه خاتوونێكی هێمن وشهرمن،عاشق به‌گۆرانی ، به‌هه‌ست و سۆز‌و عه‌شقێكی پاكی بۆگۆرانی به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی خۆی ناساند ، ئه‌ویش خانمه هونه‌رمه‌ند ( په‌یمان عومه‌ر) ه.
له‌شانۆی قوتابخانه‌ی( قه‌ده‌م خێره‌وه) به‌ره‌و دنیای هونه‌ر...!
دایك باوكێك ، هه‌ردوكیان زاده‌ی شاره‌كه‌ی حاجی قادر و دڵدار و ئه‌خته‌رو زه‌ینه‌ب خان وسێوهو تایه‌رتۆفیق، ( عومه‌ر بارام ) و خاتوو ( شوكریه كه‌ریم) له‌شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مر و پیره‌مێرد و ئهحمهدههردی و دیلان ، هه‌وار هه‌ڵده‌ده‌ن و گه‌ره‌كیانه بۆهه‌میشه له‌وشاره‌دا تێبكۆشن و درێژه به‌ژیان بده‌ن،
له‌گه‌ڕه‌كی ( شێخان) ی شاری سلێمانی ، عومه‌ر بارام و شوكریه كه‌ریم ، په‌روه‌ردگاری به‌خشنده كچێكیان پێده‌به‌خشێت و نێوی ده‌نێن ( په‌یمان) وه‌ك ئه‌و په‌یمانه‌ی دایك و باوك به‌یه‌كیان دابوو تا دواهه‌ناسه ببنه سایه بۆجگهرگۆشهكانیان.
خاتوو په‌یمان عومه‌ری هونه‌رمه‌ند خانه‌واده‌كه‌ی پێك هاتووه له ( دوو خوشك و چوار برا) خوشكه‌كانی ( صباح و ڕێزان ) براكانی ( صلاح ، فه‌لاح ، سۆران و هه‌وار)
عومه‌ر بارام پیاوێكی ڕه‌نجده‌ر و تێكۆشه‌ر و زه‌حمه‌تكێش و ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ ژیان و خانه‌واده‌و منداڵه‌كانی و ده‌وروبه‌ری ، به‌پیشه‌ی ( نانه‌وا) بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی دابینكردووه ، هه‌روه‌ها خاتوو ( شوكریه) ی هاوسه‌ری، خاتوونێكی سه‌لار و نه‌رم نیان له‌ته‌ك منداڵه‌كانی و به‌شێوه‌یه‌كی دروست و لێوان لێو له‌ڕاستگۆیی منداڵه‌كانی پهروهردهكردووه و هاوكار و پشتیوانێكی دڵسۆزی باوكی جگه‌رگۆشه‌كانی بووه.
په‌یمانی په‌پوله وه‌ك منداڵانی هاوسێ ماڵ و گه‌ڕه‌ك له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه ، دایكی ده‌ستی په‌یمان ده‌گرێت و به‌ره‌و قوتابخانه‌ی ( قه‌ده‌م خێر) ناوی بنوسێت و بیخاته به‌ر خوێندن ، تافێری ئهلف و بێی كوردی بێت.
عومه‌ر بارامی باوكی په‌یمان ، پیاوێكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌میشه هێزی جه‌سته‌ی فرۆشتووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نان ، شه‌به‌قی به‌گه‌رما و سه‌رما لهبهرتهنووری نانه‌واخانه كاری كردووه، شه‌وانه‌ش بۆ ئارامیی ڕۆح و به‌خشینی خۆشیی و شادی و خه‌نده به‌هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانی بۆخوێندوون، ئه‌م ده‌نگخۆشییه‌ی باوكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر په‌یمانی به‌هره‌مه‌ند داده‌نێت و زیاتر هۆگری ئاواز و گۆرانی ببێت ، هه‌روه‌ها له‌ڕێی ڕادیۆی كوردی به‌غداوه ڕۆژانه گوێبیستی ده‌نگ و هونه‌ری گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و كات ده‌بێت ، ئه‌و حه‌زو خولیا‌و عه‌شقه‌ی بۆ گۆرانی په‌ره‌ده‌سێنێ و له‌ماڵه‌وه به‌ده‌م كاری پاككردنه‌وه و ئه‌ركه‌كانی ماڵ به‌رده‌وام به‌گۆرانی گوتنه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌رشانی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووه زۆره‌ی بۆگۆرانی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو هاوڕێكانی و له‌قوتابخانه هه‌ست به‌تواناو ده‌نگخۆشیی په‌یمان ده‌كرێت ،
مامۆستا ( بێگه‌رد) مامۆستای وانه‌ی ( وه‌رزش ) بووه له‌قوتابخانه‌ی ( قه‌ده‌م خێر ) د‌رك به ده‌نگخۆشیی
( په‌یمان عومه‌ر ) ده‌كات.
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له‌چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی مامۆستایانی هونه‌رمه‌ند ، بهسهرقوتابخانهكاندا گه‌ڕاون ، بۆپه‌ره‌پێدانی چالاكی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه خۆش و خاوه‌ن به‌هرانه‌ی توانای چڕینی سروود و گۆرانیان هه‌یه ، مامۆستا بێگه‌رد داوا له هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( خالید سه‌ركار ) ده‌كات،كه‌سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌یان بكه‌ن ، به‌بۆنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ( دایكان و باوكان) به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی قه‌ده‌م خێر ئاهه‌نگێك له‌وه‌رزی خوێندنی ساڵی (1973) سازده‌كه‌ن، مامۆستا بێگه‌رد ، په‌یمان عومه‌ر به هه‌رسێ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( خالید سه‌ركار ، فه‌ره‌نسیس داوود و سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین) ده‌ناسێنێ ،
بۆیه‌كه‌م جار په‌یمان عومه‌ر له پۆلی (3) ی سه‌ره‌تایی ده‌بێت، كیژۆڵه‌یه‌كی جوانی شۆخ و شه‌نگ به‌جلی كوردییه‌وه، له‌به‌رده‌م ئه‌و سێ مامۆستا و هونه‌رمه‌نده‌و ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ مۆسیقادا گۆرانی خوێندووه ، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا خالید سه‌ركار ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌وكاتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه خۆشه ( ئێمه له‌چالاكی قوتابخانه‌كان بووین ، به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا ده‌گه‌ڕاین تا منداڵانی ده‌نگخۆش و به‌هره‌مه‌ند بدۆزینه‌وه، له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كان كیژۆڵه‌یه‌كی جوان و ده‌نگخۆشمان دۆزییه‌وه ، هه‌رچه‌نده زۆر شه‌رمن بوو ، له‌و كاته‌وه ناسیمان و هاوكاریمان كرد) (1)
هه‌روه‌ها مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( فه‌ره‌نسیس داوود) باس له‌و سه‌ره‌تایه ده‌كات كه گوێبیستی ده‌نگی په‌یمان عومه‌ر بووه، ( ئاهه‌نگی دایك و باوكان بوو له‌قوتابخانه‌ی قه‌ده‌م خێر ، له‌وێ ئه‌و ده‌نگه‌مان دۆزییه‌وه‌و ناسیمان، ئه‌وكاته گۆرانییه‌كی ووت سه‌رنجی هه‌موومانی ڕ‌اكێشا له‌وكاته‌وه ئه‌و ده‌نگه ڕێچكه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی گرته‌به‌ر ) (2)
خاتوو په‌یمان عومه‌ریش سه‌باره‌ت به‌و یه‌كه‌م دیداره ده‌ڵێت ( هه‌ستیان كرد كه ده‌نگم خۆشه‌و توانای هونه‌ریم هه‌یه زۆر سه‌رسام بوون پێم ) (3)
له‌دوای ئه‌و ناسین و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ده‌نگی په‌یمان عومه‌ر ، له‌لایه‌ن مامۆستایانی هونه‌رمه‌نده‌وه ڕێنوێنی ده‌كرێت و ڕێنیشانده‌ری ده‌بن بۆ چالاكی قوتابخانه‌كان ، تا له‌وێیه‌وه گه‌شه به‌هونه‌ره‌كه‌ی بدات به‌شێوه‌یه‌كی دروستی هونه‌ری ، مامۆستایانی هونه‌رمه‌ند درێغی ناكه‌ن له‌ڕێنوێنی و هاوكاری په‌یمان عومه‌ر.
خانه‌واده‌یه‌ك سێ كچی خۆی ده‌خاته خزمه‌تی هونه‌ره‌وه ...!
په‌یمانی ده‌نگخۆش و به‌هره‌مه‌ند له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه حه‌زی به‌گۆرانی گوتن كردووه و به‌رده‌وام به‌و خولیا‌و خه‌یاڵه‌وه ژیاوه كه ڕۆژێك بێت و ببێته گۆرانیبێژ و له‌سه‌ر پێ كانی خۆی بوه‌ستێ و خزمه‌ت به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات .
له‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆخانهوادهیهك له‌ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره داخراوه‌دا سه‌خته بتوانێ سێ كچی خۆی هانبدات و پشتیوان و هاوكاریان بێت خزمه‌ت به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن ، به‌بێ گوێدانه تانه‌و ته‌شه‌ر وتوانجی ده‌وروبه‌ر و كه‌س و كار ، گومانی تێدانییه هونه‌ر بۆ پیاویش عه‌یب و كارێكی نه‌شیاو بووه ، چ جای بۆ كیژۆڵه‌یه‌ك ...!
( خۆشه‌ویستی زۆرم بۆهونه‌ر هۆكاربوو كه من به‌رده‌وام بم و كۆڵ نه‌ده‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌رانه‌ی ئه‌هاتنه به‌رده‌مم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ، به‌بێ گوێدانه تانه‌و ته‌شه‌ری كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت دراوسێ و خزم و كه‌س و كاره‌وه، سه‌ختی زۆرم چه‌شت ) (4)
له‌وڕوانگه‌یه‌وه باوك و دایك و براكانیان ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان لێكردوون و ڕێگایان بۆڕۆشنتر كردوون تا زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداری ئه‌وه‌یان داونه‌تێ كه بیر له‌خۆیان و خانه‌واده و هونه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.له‌ناو خانهوادهكهییدا كه‌هه‌موویان پشتیوان و هاوكاری بوون، به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ( سه‌باح) زیاتر هانی داوه و پشتی گرتووه ، به‌داخه‌وه ئه‌م خوشكه‌ی ( سه‌باح له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ناوی فه‌لاح) له‌ساڵی (1983) به‌ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، خاتوو په‌یمان به‌په‌رۆشه‌وه باس له پشتیوانیی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت ( پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات پێی وتم : هه‌تا له‌ژیاندا بوویت ، نابێت واز له‌هونه‌ر بهێنیت) (5)
په‌یمانی ده‌نگخۆش و به‌هره‌مه‌ند له‌چالاكی قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ساڵی (1976) به‌شداری له‌چه‌ندین فیستڤاڵی هونه‌ری له شاره‌كانی عێراق كردووه.
له‌ساڵی (1977) په‌یمان عومه‌ر قوتابی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووه، له‌ڕێی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( خالید سه‌ركار) ه‌وه به مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) ده‌یناسێنێ ، پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌نگخۆشێكی هێناوه بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و ده‌توانرێت سوود لهدهنگهكه وه‌رگرن،
مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی پێی ده‌ڵێت چی ئه‌زانی ..؟!
خاتوو په‌یمان یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌ناوی ( له‌باخان) ده‌خوێنێ ، زۆر سه‌رسام ده‌بێ به‌و ده‌نگه خۆشه‌ی ، وه‌رده‌گیرێت و ده‌یخه‌نه (كۆرس) ی تیپی مۆسیقای سلێمانی یه‌وه.
په‌یمان عومه‌ر و هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی ( صباح و ڕێزان) هه‌رسێكیان ده‌بنه كۆرس و له‌تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێدا به‌شداری چالاكی هونه‌ری ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌دا تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌چالاكییه‌كی هونه‌ریدا له‌شاری به‌غدا چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و عوسمان عه‌لی و ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی ) تۆمارده‌كات خاتوو په‌یمان وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆرس بهشداردهبێـت.
له‌ساڵی (1978) تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌شداری یه‌كه‌م فیستڤاڵی مۆسیقای جیهانی له‌به‌غدا ده‌كات، له‌و فیستڤاڵه‌دا خانمه هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر به گۆرانی ( له‌باخان) ی هونه‌رمه‌ند ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌شدار ده‌بێت، له‌و ته‌مه‌نه منداڵییه‌دا هونه‌رمه‌ند بوێرانه چۆته سه‌رشانۆ و گۆرانیه‌كه‌ی خوێندووه ، په‌یمان عومه‌ر باس له‌و ساته وهختهدهكات كه له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوواندا به‌سه‌ركه‌وتوویی گۆرانی خوێندووه ( ته‌مه‌نم زۆر منداڵ بوو له‌چاو هاوڕێكانم ، دواتر هه‌ردوو مامۆستای ئازیزم پێیان ووتم ، له‌و كاته‌دا بیریان له‌وه كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، كه‌من له‌سه‌ر شانۆ ده‌شڵه‌ژێم له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بووانی فیستڤاڵ و هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌م ، كاتێك له‌سه‌ر شانۆ و له‌به‌رده‌م جمهورهكه وام هه‌ست ده‌كرد گۆرانی بۆخۆم ئه‌ڵێم ، توانیم گۆرانییه‌كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی بڵێم ،چونكه ئه‌و مامۆستا ئازیزانه وایان لێكردم كه متمانه به‌خۆم به‌ستم زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، له‌و فیستڤاڵه‌دا وه‌ك كۆڕاڵیش به‌شداریم كرد له گۆرانی ( غه‌زاڵێ) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن) و كۆڕاڵی ( هه‌ی جان) ئاوازه‌كه هی مامۆستا ( خالید سه‌ركار) بوو)(6).
له‌دوای ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر له‌و فیستڤاڵه له‌شاری به‌غدا و ده‌رخستنی توانای هونه‌ری و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه، هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی ئامێزی هونه‌رییان بۆ ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده ئاوه‌ڵاتر كردوو و بایه‌خی زۆرییان پێدا له‌ڕووی په‌روه‌رده‌كردنی هونه‌رییه‌وه( مامۆستاكانم و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌شێوازێكی زۆر جوان په‌روه‌رده‌یان كردم ، بۆیه هه‌میشه ئه‌ڵێم تیپی مۆسیقای سلێمانی قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ من، هه‌رچه‌نده من له‌خانه‌واده‌یه‌كی ڕۆشنفكر و ڕاستگۆ و كراوه پهروهردهكرابووم، به‌ڵام تیپی مۆسیقای سلێمانی ده‌ئه‌وه‌نده‌ی خانه‌واده‌كه‌م په‌روه‌رده‌یان كردم و فێری ڕاستگۆییان كردم ) (7) .
خاتوونێكی ده‌نگخۆش و ده‌نگ ناسك كه به‌زاراوه‌ی سۆرانی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه بۆ نێو دنیای هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی مامۆستاكانی له‌تیپی مۆسیقای سلێمانی ، وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی گۆرانیبێژ له فیستڤاڵی دووه‌می مۆسیقای جیهانی له‌به‌غدا له‌ساڵی (1979) به‌گۆرانی ( هه‌ی لێ لێ) به‌سه‌ركه‌وتویی به‌شداری ده‌كات، ئه‌م گۆرانییه له‌بنه‌ڕه‌تدا فۆلكلۆری كرمانجی یه ، به‌ڵام به‌هه‌ست و سۆزی به‌رزی هونه‌ری مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) له‌ڕووی دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی مۆسیقاوه جوانكارییه‌كی هونه‌ری تێدا ئه‌نجامداوه و خاتونی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی جوانتری چڕیوه.
په‌یمان عومه‌ر دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ناوه‌ندی دهچێتهپهیمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، له‌م قۆناغی خوێندنه‌دا ناوبانگی زیاتر به‌ده‌ست دێنێت و به‌رده‌وام ساڵانه له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی دا به‌شدار ده‌بێت.
په‌یمان عومه‌ر و گۆرانی ( باخی دڵ) و گه‌شانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری زێده‌تر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ...؟!
له‌ساڵی (1984) په‌یمان عومه‌ر قوتابی پۆلی یه‌كه‌می په‌یمانگا ده‌بێت ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی یه‌وه ئاوازێك بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر ئاماده ده‌كرێت تا له‌فیستڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگا بیخوێنێ .
هۆنراوه له‌ڕێی میلۆدی و ده‌نگه‌وه زیاتر له‌نێو خه‌ڵكیدا ده‌ناسرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی هۆنراوه‌كه سیاسی بێت، له‌چ كاتێكیشدا ئه‌و هۆنراوه‌و میلۆدیی و ده‌نگه به‌سۆزه له‌نێو خه‌ڵكیدا جێ بگرێت و به‌زوویی ببێته وێری سه‌رزاری هۆگران و هه‌وادارانی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ، ئه‌وكاته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عس له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و دژ به‌هه‌موو جوانییه‌كانی ژیان و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بێت، كه‌واته جێی ستایش و سوپاسگوزارییه بۆ شاعیر و ئاوازدارنهر و ده‌نگبێژ و هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره خۆنه‌ویستانه دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رهه‌می وه‌ك ( باخی دڵ) و هاوشێوه‌كانیان تۆماركردووه.
هۆنراوه‌ی باخی دڵ ...
( ئه‌وده‌مه‌ی چرای خۆشیمان
كه‌شه‌وان لێ ههڵئهكرا
ئه‌وده‌مه‌ی بادهنۆشیمان
كۆڕی شایی بۆ ڕێك ئه‌خرا
په‌یامی ڕاز‌و نهێنی
بێ هه‌را ئه‌گه‌ییه مه‌به‌ست
خه‌م له‌ڕوو كه‌س نه‌ی ئه‌یبینی
ئه‌و ده‌مه‌ی شاییمان ئه‌به‌ست
ئه‌و ده‌مه‌ی ئاوازه‌ی ئاهه‌نگ
سه‌دای پڕ له‌خوار و ژوور بوو
ئهدهمهی هاتوچوو جه‌فه‌نگ
بێ مه‌ودا به بێ سنوور بوو
ئه‌و ده‌مه‌ی بزه و پێكه‌نین
پێخۆری ده‌ست له‌ملانێ بوون
ئه‌و ده‌مه‌ی گۆرانی و ئه‌وین
بێ دهربهرست بۆ گشت لا ئه‌چوون
ئه‌وده‌مه باخی دڵ گه‌ش بوو
به‌رگی ژین ئاڵ و وه‌نه‌وش بوو ) (8)
نووسه‌ر و شاعیر ( د، مارف عومه‌ر گوڵ 1/7/1956_ 15/1/2022)
سه‌باره‌ت به‌هۆنراوه‌ی باخی دڵ ، پێمان ده‌ڵێت ( كاتێك ئه‌و شیعره‌م نووسی سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان بوو ، تازه له‌زیندانی ( ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا) ئازادكرابووم، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆرم چه‌شتبوو، زرووفی سیاسی ناله‌بار بوو هه‌ل و مه‌رجێكی زۆرسه‌خت بوو كه كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕی ، ئیعدام كردن ، زیندانیكردن و ڕاگواستن ، به‌داخه‌وه ڕژێم له‌شاری كه‌ركوك ده‌ریان كردم و نه‌یانهێشت تێیدا بژیم و كاریش بكه‌م ، له‌شاری سلێمانی ئه‌و شیعره‌م نوسی و ناردم بۆگۆڤاری (كاروان) به‌داخه‌وه له‌به‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نه‌یانتوانی بڵاوی بكه‌نه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك فیستڤاڵی قوتابخانه‌كانی هه‌موو عێراق بوو، له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ، بیستم كه سلێمانی یش هاتووه و بۆبینینی چالاكییه‌كه‌یان چووم، له‌وێ مامۆستا ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی هات بۆلام و پێی وتم ئه‌گه‌ر شیعرێكت هه‌بێ ، فیستڤاڵی په‌یمانگای هونهرهجوانهكانمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڕێكه‌وت ئه‌و شیعره له‌گیرفانمدا بوو، منیش دام به مامۆستا ئه‌نوه‌ر و خوێندییه‌وه و خستییه گیرفانی ، ئیتر من مامۆستا ئه‌نوه‌رقه‌رداخی یم نه‌بینییه‌وه، دوای ئه‌وه هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت به‌سه‌رداهات و له‌ڕژێم قاچاغ بووم و چوومه شاخ و بوومه پێشمه‌رگه، ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا ڕۆژێك كاك ( محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) پێی وتم له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك گۆرانییه‌ك ده‌رده‌چێ ناوی تۆی له‌سه‌ره و شیعره‌كه‌ی تۆیه ، منیش وتم چۆنه‌و كێ ئه‌یڵێ؟!
وتی كچێك ئه‌یڵێ ناوی په‌یمانه..!
دوای ماوه‌یه‌ك ڕێم كه‌وته شاری ( مه‌هاباد) و له‌یه‌كێك له ( ئیستریۆ _ تۆمارگا) ی ئه‌و شاره پرسیم گۆرانی تازه چیتان هه‌یه؟
خاوه‌نی ئیستریۆكه : وتی هه‌ندێ گۆرانی نوێم لایه كه هی ئه‌و دیوه ، هی سلێمانی یه گۆرانییه‌كی زۆر خۆشیی تیایه ، منیش وتم ده‌كرێت گوێم لێیبێت ،
كاسێته‌كه‌ی تاقی كرده‌وه، بۆیه‌كه‌م جار كه‌گوێم لێ بوو .زۆر خۆش بوو ، زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ، ئه‌و كاسێتهم كڕی ، من زۆر دڵخۆش بووم به‌و گۆرانییه مه‌غزایه‌كی سیاسی هه‌بوو، وارێكهوت له‌سه‌رده‌مانێكدا تۆماركرا پاش ئه‌وه كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی به‌سه‌رداهات ڕۆژگارێكی سه‌ختی به‌سه‌رداهات ، به‌ڕاستی من ههرئهوسهردهمانه زۆر مه‌راقم بوو هه‌ندێك شیعرم هه‌بێ بۆ هه‌ندێ گۆرانی كه‌ناوه‌رۆكێكی نیشتمانی هه‌بێ و خه‌ڵكی قبوڵی بكات، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شیعرانه كه‌مه‌به‌ستم بوو، په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خۆم و میللهتهكهمهوه بوو ، مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ده‌ستی خۆش بێت ئاوازێكی زۆر جوانی له‌سه‌ردانابوو ، ساڵی (1988) پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌ست پێبكات ، به‌نهێنی هاتمه خواره‌وه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست هاتمه ناوسلێمانی، ڕۆژێكیان به‌دزییه‌وه چووم بۆماڵی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی و له‌ده‌رگامدا و كه ده‌رگای لێكردمه‌وه و سه‌ری سوڕما و وتی وه‌ره ژووره‌وه ، پێی وتم ئه‌وه له‌كوێی ؟ وتم خۆت ئه‌زانی له‌كوێم لهشاخم ، دوایی بردمییه ژێرزهمینهكهیهوه كه ستۆدیۆیه‌كی بچوكی هه‌بوو، ئه‌و گۆرانییه‌ی به‌ڤیدیۆ پیشاندام یه‌كه‌م جاربوو ئه‌و تۆماره ببینم ، زیندوویهتیهكی زۆر سه‌یری تیا‌بوو ، هه‌م ژه‌نینی مۆسیقا ، هه‌م ئاوازهكهیی و هه‌م ئه‌دای گۆرانیبێژه‌كه خاتوو په‌یمان عومه‌ر ، له‌سه‌ر شانۆ و ڕاسته‌وخۆ به‌وشێوه‌یه به‌رزه تۆماركرابوو ) ( 9).
هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر گۆرانی ( باخی دڵ) له‌ساڵی (1984) له‌فیستڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خوێنێ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌لای بیسه‌ران ، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌مان گۆرانی له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆمارده‌كه‌ن،
په‌یمان عومه‌ر له‌گه‌ڵ بهستهكهدا مهقامێكیش ده‌خوێنێ هێنده‌ی تر چێژی به‌خشیوه بهگۆرانییهكه ( جگه لهبهستهكه مه‌قامێكی تێدا بوو ، بۆمن ئه‌سته‌م بوو ، سه‌ره‌تا زۆر سه‌خت بوو بۆم ، هه‌رچه‌نده مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی زۆر هانی دام و ڕێنوێنی ده‌كردم كه مهقامهكهش بخوێنم و زۆر ئاسانه) (10) .
هه‌روه‌ها مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( خالید سه‌ركار) له‌وڕوانگه‌یه‌وه خوێندنه‌وه به‌وشێوه‌یه خاتوو په‌یمان عومه‌ر ده‌كات ( په‌یمان عومه‌ر له‌بواری گۆرانی گوتندا هه‌رله‌سه‌رده‌می منداڵییه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه ، توانیویه‌تی ستایلی خۆی بدۆزێته‌وه، بهوشێوازهتایبهتهی ده‌نگی خۆی گۆرانی بڵێت، لاسایی هیچ گۆرانیبێژێكی پێش خۆی نه‌كردۆته‌وه، زۆر به‌جوانی ئه‌دای گۆرانیهكان ئه‌كات، وهتوانیوشیهتی بهزاراوهكان ( سۆرانی ، بادینی و هه‌ورامی) زۆر به‌جوانی گۆرانی بڵێ ، جگه له‌وه‌ش كه له‌بواری به‌سته‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توانای ئه‌داكردنی مه‌قامیشی هه‌یه ، ده‌توانم بڵێم ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌قام به‌لای كیژانه‌وه زۆر ده‌گمه‌ن بوو، یا بڵێم هه‌رنه‌بوو ، په‌یمان له‌بواری مهقامیشدا ئه‌گه‌ر كۆپلهیهكیش بووبێ توانیویه‌تی زۆر سه‌ركه‌وتووانه بیڵێت) (11) .
په‌یمان عومه‌ری ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ند له‌وسه‌رده‌مه‌ی به ( زێڕین) ناوده‌برێت، به‌تێڕوانینێكی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شقێكی پاكه‌وه له‌هونه‌ره‌كه‌ی ڕوانیوه و هه‌نگاوی بۆههڵگرتووه ، له‌ماوه‌ی (5) ساڵی كه قوتابی به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بووه ، زیاتر گه‌شه‌ی داوه به‌هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش به‌هۆی هاوكاری و پشتیوانی مامۆستا دڵسۆزه‌كانی ، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه مۆسیقاییانه كه‌له‌ڕێی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( سه‌لاح ڕه‌ئوف) چۆته ( تیپی مۆسیقای منداڵانی پیره‌مێرد) و(تیپی مۆسیقای منداڵانی نه‌ورۆز ) وه‌هه‌روه‌ها تیپی مۆسیقای سلێمانی كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه ،
خانمه هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی پیاو پێی خۆشبووه له‌ڕێی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌یه‌وه بۆ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی( نه‌ورۆز ) بخوێنێ ، به‌ڵام له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێمی به‌عسه‌وه بانگهێشتی ( ئه‌منه سووره‌كه) ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته‌به‌ر ئازار و گرتن و چاوسووركردنه‌وه ، له‌یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ساڵی (1985) له‌هاوینه‌هه‌واری (دوكان) له‌به‌رامبه‌ر ئاپۆرای جه‌ماوه‌ردا سروود بۆ نه‌ورۆز ده‌خوێنێ ...
( ئه‌وڕۆژه ڕۆژه ،،، ڕۆژی نه‌ورۆزه
جێژنێكی خۆش بۆ كوردی پیرۆزه
ئه‌وڕۆژه سه‌ربه‌خۆبێ كوردستان
ئه‌وڕۆژه ڕۆژی شادی یه نه‌ورۆزی كوردستان )
بۆزانیاری خوێنه‌ری ئازیز ( ئه‌م سرووده ئاوازه‌كه‌ی فارسی یه ، گۆرانییه‌كه به‌ناوی ( سیمین بری) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند( جه‌مشید شه‌یبانی) خوێندراوه ، له‌ساڵی (1978) له‌لایه‌ن ( عابدی مفتی زاده) هۆنراوه‌ی بۆداناوه‌و، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی فلوتهكهی هونه‌رمه‌ند بورهانی مفتی زاده خوێندوویه‌تی ، دواتر له‌ساڵی (1979) له‌ماڵی هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌دی ماملێ ) هونه‌رمه‌ند( عیززه‌ت هه‌مزه ئازه‌ر ) خوێندوویه‌تی و بڵاوكراوه‌ته‌وه) ( ج،د)
خانمه هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی ( 1988) له‌گه‌ڵ ( سه‌ردار حه‌مه‌عه‌زیز) ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێ و به‌روبوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه كچێكه به‌ناوی ( ئارا) .
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی مرۆڤ ڕاستگۆیی و وه‌فایه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژێك له‌ڕۆژان ده‌ستی هاوكاری یان بۆدرێژكردووه ، ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده له‌لوتكه‌ی وه‌فاوه بۆ هه‌میشه سوپاسگوزاری تیپی مۆسیقای سلێمانی و هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازیزانه‌یه كه هاوكاری بوون و ئاوازییان بۆداناوه، هونه‌رمه‌ندان ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، سه‌لاح ڕه‌ئوف ، خالید سه‌ركار ، عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه ، زانا مه‌حمود هه‌ژار ، غه‌مگین فه‌ره‌ج ، ئاكۆ عه‌زیز عینایه‌ت ، سالار عه‌بدوڵڵا سوركێو و توانا جه‌مال ) .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی خاتوو په‌یمان عومه‌ر بۆ مامۆستاكانی ، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( سه‌لاح ڕه‌ئوف) به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ په‌یمان عومه‌ری ده‌نگخۆش كردووه ( یه‌كێك لهفێرخوازه خۆشه‌ویسته‌كانم په‌یمان عومه‌ر ، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی (1970) وه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵی په‌یدا كرد، ناشێ ئه‌وه‌ش بیربكه‌م كه په‌یمان یه‌كێك بوو له‌وئاسته هونه‌رییانه‌ی كه‌هه‌رده‌م دڵم به توانای هونه‌ری و بێژانی ئاوازه‌كانم خۆش بوو ، هه‌رگیز سڵم نه‌ئه‌كرده‌وه له‌ئاستی ئه‌و ئاوازه‌ی كه ئه‌مدایه بۆئه‌وه‌ی بیبێژێ ، له‌زۆر لهگۆرانیبێژانی تر كه‌متر پێویستی به‌كاتی پرۆڤه هه‌بوو، بۆیه زۆر به‌ئاسانی و به‌شێوازێكی زۆر گونجاو ئاوازه‌كه‌ی ئه‌چڕی و ئه‌وه‌ی بیتوانیایه كه‌مته‌رخه‌می نه‌ئه‌كرد)(12) .
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر ..!
1/ باخی دڵ ، هۆنراوه‌ی (د.مارف عومه‌ر گوڵ) ئاوازی هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی )
2/ بۆنی هه‌ڵاڵان دێ ، ئاواز‌و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر ، ئامادهودابهشكردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی )
3/ گۆرانی ( خودا له‌م ئاگربارانه و نارینێ هه‌ی نارین) خانمه هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی ) خوێندوویه‌تی .
4/ بیرت ده‌كه‌م ، ئاواز‌و هۆنراوه‌ی ( توانا جه‌مال ) ئاماده‌كردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( عوج، سه‌گرمه)
5/ ده‌نگی پایز ، هۆنراوه‌ی (هیواقادر ) ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند( غه‌مگین فه‌ره‌ج) ، ئاماده‌كردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند( سه‌لاح ڕه‌ئوف) .
6/ شانزه ساڵ چاوه‌ڕوانی ، هۆنراوه‌ی (ئه‌حمه‌د هه‌ردی ) ئاوازی هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی ).
7/ ده‌نوێ
8/ هه‌ی لێ لێ ( كرمانجی) ئاماده‌كردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی ) .
9/ تۆ ئه‌ی گوڵم
10/ دایه
11/ ڕه‌شی شه‌وانیش ، هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند( ئه‌حمه‌د سالار ) ، ئاوازی هونه‌رمه‌ند( سه‌لاح ڕه‌ئوف ) .
12/ وه‌رزی غه‌م و بارانه
13/ په‌روانه له‌گه‌ڵ كۆڕاڵی منداڵان (1984) ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( سه‌لاح ڕه‌ئوف) ، له‌هه‌مان ساڵدا (6) گۆرانی بۆ منداڵان خوێندووه سه‌رجه‌میان له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) بووه.
14/ له‌ساڵی (1985 تا 1988) ئه‌م به‌رهه‌مانه له ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند (سه‌لاح ڕه‌ئوف) (سۆزی ده‌روون ، كۆڕاڵی گوڵه هێرۆ ، ئازیزه‌كه‌م ، كۆڕاڵی سلێمانی، ده‌روێش عه‌بدوڵڵا ، كۆڕاڵی لیلی و لاوه ، ته‌نیایی ، كۆڕاڵی ئه‌م به‌هاره ).هه‌روه‌ها به‌شداری كردووه له‌م درامایانه‌دا ( گوڵاڵه ، مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی ) و فیلمی ( نێرگز بوكی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د و بورهان محه‌مه‌د) ، هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری ( گوڵه مێخه‌ك، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند به‌رزانی سه‌یده ، ئاوازی مامۆستا خالید سه‌ركار) .
15/ گۆرانی چرا هه‌ڵكه‌ن ، هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ، ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ساڵی (1985) په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان.
16/ سروودی نه‌ورۆز (1985) له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان ، ئه‌م سرووده دواتر له‌دوای ڕاپه‌ڕین تۆماری كرده‌وه‌و كلیپی بۆكراوه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر چه‌ندین كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه ، وه‌ك :
( سروودی ڕابن ڕابن ، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا_ ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌ئوف) ،( گۆرانی لیلی وسو ، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نازێ ) ئاوازی فۆلكلۆر و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌ئوف)،
( گۆرانی سزا _ ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌ئوف).
(ئازادی _ هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند (عوسمان چێوار ) ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند( خالید سه‌ركار) له‌فیستڤاڵی تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌هۆڵی هونه‌رمه‌ندان ساڵی (1992).
(سڵاو له‌گیانت شێخی قاره‌مان _ هۆنراوه‌ی هاور ڕه‌سوڵ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند( خالید سه‌ركار) ، له‌هۆڵی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای دیلان ، خاتوو په‌یمان عومه‌ر له‌گه‌ڵ كۆرس دا خوێندوویه‌تی).
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌خه‌رمانی هونه‌ری په‌یمان عومه‌ر ( سه‌فه‌ری عیشق ، هۆنراوه‌ی جه‌مال غه‌مبار و ئاوازی زانا مه‌حمود هه‌ژار ) ، ( كاروانی به‌هار ، هۆنراوه‌ی شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی و ئاوازی زانا مه‌حمود هه‌ژار) ، ( مه‌یلی وڵات و دوانیگا هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خورماڵی و ئاوازی هونه‌رمه‌ندان صلاح ڕه‌ئوف و مامۆستا عه‌بدوڵلا جه‌مال سه‌گرمه) ، ( خولیا ، هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خورماڵی و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی) ، ( گه‌شتی خه‌یاڵ ، هۆنراوه‌ی سامان عه‌بدوڵڵا سوركێو و ئاوازی سالار عه‌بدوڵلا سوركێو) .
خاتوو په‌یمانی هونه‌رمه‌ند له‌چه‌ند كۆنسێرتێكدا وه‌ك گۆرانیبێژ به‌شداربووه له گه‌ڵ گروپی كیژانی سلێمانی ، له‌كوردستان و له‌هه‌نده‌ران هه‌مووساڵێك به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی به‌شداربووه له‌یادی (8)ی مارس دا.له‌چالاكییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا و یادی كاره‌ساته‌كان وه‌ك ( شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه) به‌شداربووه ، له‌شاری كۆیه له‌ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل ( تایه‌ر تۆفیق ) و چله‌ی هونه‌رمه‌ند( كه‌ریم كابان) به‌شداربووه.
هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ( نه‌رویج) له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا نیشته‌جێ بوو، له‌هه‌نده‌رانیش به‌هه‌مان هه‌ست و دڵسۆزی بۆ هونه‌ر له‌كاری هونه‌ریدا به‌رده‌وام بووه ، به‌شداری له دووكۆنسێرت كردووه له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند( نامدار قه‌ره‌داخی ) یه‌كه‌م/ كۆنسێرتی ( یادی ده‌نگه نه‌مره‌كان ساڵی 10/10/2009) له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( ناسری ڕه‌زازی و ده‌شتی كه‌ڵهوڕی) گه‌شتێك به‌نێو ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌كاندا ، دووه‌م كۆنسێرت / ( یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز 19/3/2011) .
له‌ساڵی (2015) له‌شاری ( له‌نده‌ن) به‌رهه‌مێك بۆ پێشمه‌رگه تۆمارده‌كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام ، ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌و صباح ڕواندزی ) ئه‌م به‌رهه‌مه له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( صلاح ڕه‌ئوف) بووه.
دوای ئه‌وماوه درێژه له‌خزمه‌تی هونه‌ری ئاواز‌و مۆسیقا و گۆرانی ، خانمه هونه‌رمه‌ند به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی جارانه‌وه هه‌ر ڕێبواره بهئهمهكهكهی ڕێگاپیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ره ، له‌كۆتاییدا پێی ده‌ڵێم خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت، سوپاس بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانت، ڕێگات ڕۆشن و هه‌موو كات به‌ته‌ندروستی باش و پڕ ووزه‌وه له‌سه‌ر شانۆ و له‌به‌رده‌م مایك دا بتبینین و هه‌میشه له‌وڕوانگه‌یه‌وه له‌پیرۆزی هونه‌ر بڕوانی كه هونه‌رت خستۆته پێش ژیانی تایبه‌تیته‌وه.
جه‌مالی ده‌لاك 20/2/2022 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
( 1 و 11) به‌رنامه‌ی كێله‌شین ، ( په‌یمان عومه‌ر ) پێشكه‌شه‌كردنی ( شه‌هلا جاف ) كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز ، له 9/6/2014
و 4 و 7 و 9 و 10) به‌رنامه‌ی گۆرانییه‌كی تۆ ( په‌یمان عومه‌ر ) ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی ( شوان تالیب) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ، ساڵی (2014)
(3) به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی NRT ، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر ، كه‌ناڵی ئاسمانی NRT2 ، پێشكه‌شكردنی ( ئامانج بابانی و نیبراز جاف) 29/7/2014
گۆڤاری ( ئاوێنه‌كان) ژماره ( 16) دووشه‌ممه 15/9/2008، دیدار له‌گه‌ڵ په‌یمان عومه‌ر ، سازدانی ( موحسین یاسین) لاپه‌ڕه(20)
به‌رنامه‌ی ڕوونتر ، ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی ، ( هه‌ڵگورد ساڵح ) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ساڵی (2012).
(8)دیوانه شیعری (د.مارف عومه‌ر گوڵ ) كۆبه‌رهه‌م ،( پێنج دیوان 1976_2020) لاپه‌ڕه ( 615).
(12) كتێبی یاده‌وه‌ریه‌كانم سه‌لاح ڕه‌ئوف ، لاپه‌ڕه (39) .
سوپاس و ستایش بۆ هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر ، له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه، هه‌ندێك زانیاری پێ به‌خشیم ، له‌رێكه‌وتی (18/2/2022) ( ج،د)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.