به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌كه‌مان، له‌بواری مۆسیقا و گۆرانی ( گۆرانیبێژ یان ژه‌نیار ) سوپاس بۆ په‌روه‌ردگاری دلۆڤان ، كه زۆر له‌و هونه‌رمه‌نده به‌توانا و خاوه‌ن گه‌رووه پاراوه‌ی كوردی و ، ده‌ست و په‌نجه و قامكی زێڕێنی پێ به‌خشیوین له‌ته‌واوی كوردستان ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان مێژوویه‌كی جوان و پاك و بێگه‌رد و لێوان لێو له‌به‌خشش و خزمه‌تی بێ ئه‌ندازه‌یان بهنهتهوهكهیان كردووه، بۆهه‌میشه جێی ستایش و له‌ڕوانگه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتن و به‌رزنرخاندنی كه‌سایه‌تی و مێژووه پڕ بهرهكهتهكهیانهوه لێیان بڕوانین.
شاری كۆیه ، به‌هه‌موو واتایه‌ك شارێكی شیرین و ناوێكی لیپاولیپ له جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیانه‌وه ، شاری شاعیران و داهێنه‌ران و خاوه‌نی قوتابخانه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ، شاری پێكه‌وه ژیانی ئایینزاكان و شاری مه‌قام و به‌سته‌و كۆڕی گه‌رمی دیوه‌خانانی شیعر‌و هه‌ڵبه‌ست و ئاواز، شاری فێركردن و په‌روه‌رده و گه‌شه‌كردنی هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا، هه‌میشه وه‌ك چرایه‌كی ڕۆشن گه‌شاونه‌ته‌وه له‌ته‌واوی كوردستاندا.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نزیكه‌ی (60) ساڵ وه‌ك هونه‌رمه‌ند و مامۆستایه‌كی لێوان لێو له‌جوانی و له‌خزمه‌تكردن به هونه‌ری مۆسیقا ، له‌تیپی باواجی كۆیه‌و ، تیپی مۆسیقای شۆڕش و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و چالاكی قوتابخانه‌كان ، به‌رده‌وامیدا بههونهرهكهیی و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه ، كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له قوتابییه‌كانی جێی شانازین و ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی مامۆستا وهونه‌رمه‌ندی شاره‌كه‌یان ڕۆشنتر كردۆته‌وه.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ، یان باب سه‌ردار...!
هونه‌رمه‌ندێكی سینه پڕ هه‌ناسه و سه‌رسپی و ناخ سپی و میهره‌بان و هێمنه‌كه‌ی شاره‌كه‌ی كۆیه‌و ته‌واوی كوردستان ، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هاتنه نێو دنیای هونه‌ره‌وه، تائه‌و ڕۆژه‌ی كه نه‌خۆشیی به‌رۆكی گرت ، به‌بێ وه‌ستان كۆششی كرد له‌پێناو خزمه‌تی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی، له‌هه‌ر كوێیه‌ك ، لهههرتیپێكی مۆسیقادا ، له‌هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئازیزاندا ، پێویستیان به به‌هه‌ست و نه‌ست و ده‌ست و قامكی ژه‌نینه‌كه‌ی بووبێ ، به‌خۆیی و ( نای و فلوت ) ه‌كه‌یه‌وه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی هه‌بووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه عاشقی هونه‌ر بوو ، به‌عه‌شقێكی پاكه‌وه بۆ هونه‌ری مۆسیقا ژیا، وه‌ك خۆیی پێمان ده‌ڵێت ( من بێ مۆسیقا ناژیم ، مۆسیقا ڕۆح و گیانمه) (1)
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا كه شاری كۆیه چه‌ند گرنگ و به‌نرخه له‌بواری مێژوو ، جوگرافیا و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه، زاده‌ی ده‌یان كه‌سایه‌تییه كه هه‌ریه‌ك له‌بوارێكدا خۆنه‌ویستانه خزمه‌تیان به نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه ، له‌ساڵی (1945) له‌گه‌ڕه‌كی ( به‌فری قه‌ندی) شاری كۆیه، لهخانهوادهیهك منداڵیك دێته دنیاوه و ناوی ده‌نێن ( سه‌ردار) ، ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) ، لهوراتی كۆیه به ( باب سه‌ردار) نێوبراوه و ناسراوه. باوكی هونه‌رمه‌ند ( ئه‌حمه‌دی مامه عهده) یه‌كێك بووه له‌كه‌سایه‌تیه ڕه‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی شاری كۆیه‌و، پیشه‌كه‌ی ( ده‌ڵاڵ) بووه له گه‌راجی ئۆتۆمبێل و پاسه‌كانی نێوان شاری هه‌ولێر و كۆیه ،
سه‌ردار ئه‌حمه‌د ده‌خرێته به‌رخوێندن له‌ساڵی ( 1951) ، له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ( كۆیه‌ی ئوولا) كاتێك ته‌مه‌نی باڵا ده‌كات و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یدا هه‌نگاو ده‌نێت ، له‌پۆلی ( چواره‌می سه‌ره‌تایی) ( 1955 بۆ 1956) ده‌بێت ڕۆژانه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌ڕواته شوێنی كاركردنی باوكی واته گه‌راجی ئۆتۆمبێل و پاصی نێوان ( هه‌ولێر و كۆیه) ، ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ ههرشۆفێری پاسێك ، كه‌سێك به‌رده‌ست و یارمه‌تیده‌ری شۆفێره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاسه‌دا كاری ده‌كرد ، ئه‌و كه‌سایه‌تیه پێیان ده‌ووت ( سه‌كن) ، یه‌كێك لهسهكنی ئه‌و پاسانه ناوی ( عهبدۆك ) خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بووه، ئه‌م كه‌سایه‌تیه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ئاره‌زووی ژه‌نینی ئامێری ( دووزه‌له و نای) هه‌بووه، له‌ڕێی ژه‌نینی ئه‌و ئامێرانه‌وه كاریگه‌ریی و حه‌زو خولیای فێربوون ده‌كه‌وێته سه‌رهه‌ست و نه‌ستی سه‌رداری منداڵ و سه‌رنجی بۆلای ئه‌و دوو ئامێره ڕاده‌كێشێ، ( عهبدۆكی سه‌كنی پاسی هه‌ولێر، دووزه‌له‌و نای داری لێده‌دا، منیش زۆر ئاره‌زووم كه‌وته سه‌ر مۆسیقا) (2)
زۆر تامه‌زرۆی كڕینی ئه‌و ئامێره ده‌بێت ،تا رۆژێك له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری‌دا ده‌چێته شاری هه‌ولێر ، ئامێرێكی شمشاڵی (ئاسن ) به‌بڕی دوو په‌نجایی ئهوسهردهمهدهكڕی ، له‌گه‌ڵ ( نای ) یه‌كی دار، هه‌وڵدان و خۆفێركردن و حه‌زوو ئاره‌زووه‌كه‌ی زیاتر هانی ده‌دات كه هه‌وڵی زیاتر بدات فێربێت و ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان له فێربوون، هونه‌رمه‌ند ده‌ست و په‌نجه‌و هه‌ستی دهخاتهكارو ئامێری ( دووزه‌له )ش درووست ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند له‌پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی ( زانست) ، له‌م قۆناغی خوێندنه‌دا به‌هۆی مامۆستایه‌كی ئازیزیهوه، د‌رك به هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ری ده‌كرێت و ڕێنوێنی و هانی ده‌دات كه به‌رده‌وام بێت ( له‌قوتابخانه‌ی زانست ، مامۆستا ( حه‌مه‌ده‌مینی مه‌عروفی كامه‌لا) مامۆستامان بوو ، مامۆستایه‌كی باش بوو مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بوو، كهدیتی ئه‌و ئامێرانه ده‌ژه‌نم ،پێی گوتم : كوڕم سه‌ردار له( به‌غدا) قوتابخانه‌یه‌ك هه‌یه تایبه‌ت به‌فێربوونی ئه‌و ئامێرانه‌ی موزیك ، قوتابخانه‌كه ناوی ( په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان) ه ، ئه‌گه‌ر پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیت ته‌واوكرد، ئامۆژگاریت ده‌كه‌م بۆئه‌و قوتابخانه‌یه بچیت، هانی دام كه‌واز له‌مۆسیقا نه‌هێنم) (3)
هاندان و ته‌شویق كردنی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزه بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ده‌بێته رێگایه‌كی ڕۆشن و زیاتر حه‌زو ئاره‌زووی بۆ مۆسیقا.
كاتێك هونه‌رمه‌ند قوتابی پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی یه له ناوه‌ندی كۆیه مامۆستا باكووری ، وه‌ك مامۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری كۆیه ساڵی (1957) ، له‌هه‌مان قوتابخانه كهڕۆژانێك قوتابی بووه ، وه‌ك مامۆستای وانه‌ی ( ئینگلیزی) داده‌مه‌زرێت، ( له‌بیرمه مامۆستا باكووری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كه مامۆستای كۆچكردوو ( شه‌فیق سابیر ) بوو، زۆر هونه‌ردۆست و هانده‌ری هونه‌ریش بوو، هاتن پۆل به‌پۆل به دوای ئه‌و قوتابیانه‌دا ده‌گه‌ڕان ، ئه‌وانه‌ی وه‌كو من توانای ژه‌نینی ئامێری مۆسیقایان هه‌بوو، بۆ نموونه من ( نای و شمشاڵی ئاسن و دووزهلهژهن ) ، ( زاهیر محه‌مه‌د ) وه‌ك نایژهن، ( نه‌شئه‌ت حه‌مید و عه‌ونی عه‌لی ) یش وه‌ك ته‌پڵ و ده‌فژه‌ن، مامۆستا باكووری له‌وكه‌سانه تیپێكی قوتابخانه‌ی دروست كرد) (4)
مامۆستا باكووری له‌وه‌رزی هاوینی ساڵی (1958) بۆماوه‌ی (2) دوو مانگ خولێكی فێربوونی مۆسیقا له‌شاری كۆیه ده‌كاته‌وه‌و ، كۆمه‌ڵێك له‌و قوتابیه به‌هره‌مه‌ندانه به‌شداری خوله‌كه ده‌بن، مامۆستا باكووری هه‌وڵێكی دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابییه خوێن شیرینانه ده‌دا ، به‌ڵام مامۆستا باكووری ته‌نها به‌شێوه‌ی گوێگرتن( سه‌ماعی) قوتابییه‌كان فێرده‌كات، نه‌ك به ( نۆته) ، زانیاریی له‌سه‌ر مه‌قامه‌كان به‌قوتابییه‌كانی ده‌دات.
هونه‌رمه‌ندانی دیاری خولی مۆسیقا وه‌ك ( زاهیر محه‌مه‌د ، ئه‌نوه‌ر تاهیر ، ئیبراهیم فه‌رجوڵڵا، عه‌ونی عه‌لی ، كاكه‌مه‌م قادر ، ئه‌كره‌م باقی ، حه‌مید ئیسماعیل ، بیلال به‌هادین ،حه‌مید ئیسماعیل ، نه‌شئه‌ت حه‌مید و جان تۆماس ) .
دوای ته‌واوبوونی خۆلی فێربوونی مۆسیقا و قوتابییه‌كان هه‌ست و سۆزیان له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانیاندا ئاوێته ده‌بێت وله‌باری ڕۆحیه‌وه شادمان ده‌بن، له‌هه‌مان ساڵدا (1958) مامۆستا باكووری تیپێكی مۆسیقا له‌و قوتابییه به‌هره‌مه‌ندانه دروست ده‌كات و ناوی ده‌نێت
( تیپی باواجی كۆیه ) سه‌ربه( كۆمه‌ڵه‌ی بوژانه‌وه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد له كۆیه ) ، تیپی باواجی به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی مامۆستا باكووری و عه‌شق و خولیای زۆری ئه‌و قوتابییه هونه‌رمه‌ندانه ، ده‌كه‌ونه چالاكی نواندن و ناوی تیپی باواجی به‌نێو شاری كۆیه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه و ناوی ئه‌و تیپه مۆسیقییه ده‌چێته سه‌رخه‌رمانی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری كۆیه.
تیپی باواجی كۆیه چالاكی هونه‌ری له‌ونێوه‌نده‌دا قه‌تیس ناكه‌ن ونمایشه هونه‌رییه‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافیای كۆیه، هه‌رله‌ساڵی (1958) بۆیه‌كه‌مجار و یه‌كه‌م ئاهه‌نگ ده‌به‌نه شاری ڕانیه و ، ئاهه‌نگ بۆ جه‌ماوه‌ری ڕانیه سازده‌كه‌ن، به‌ده‌نگی خۆشیی هونه‌رمه‌ند ( سێوه) ی ڕه‌حمه‌تی و هونه‌رمه‌ندان ( سه‌لاح محه‌مه‌د ، عه‌دنان جه‌مال و یوسف باكوری و ماری خوشكی باكووری ) جه‌ماوه‌ری شاری ڕانیه سه‌رمه‌ست و سه‌رسام ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار خدر و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد..!
هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تیپی باواجی و مه‌شقكردن له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی ( نای و دووزه‌له) به‌رده‌وام ده‌بێت و ، قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات ، هه‌نگاو بۆ ژیانێكی نوێ هه‌ڵده‌گرێت و ، به‌ره‌و شاری به‌غداد ده‌كه‌وێته ڕێ ، له‌ساڵی (1962) له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد وه‌رده‌گیرێت، ( پێش ئه‌وه‌ی من بچمه به‌غداد بۆ خوێندن له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( زاهیر محه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر تاهیر ) ئه‌وان له‌وێ ده‌یانخوێند، منیش بۆ خوێندنی ئامێری (نای) چوبووم، به‌ڵام له‌وێ پێیان وتم ئامێری شمشاڵ نییه، دوای مقابه‌له زانیم كهوهرگیرام پێیان وتم ئه‌وه ئامێری ( فلوت) ، منیش ڕازی بووم چونكه له‌ناو تیپه كوردییه‌كان و ته‌نانه‌ت تیپه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئامێری فلوت نه‌بوو) (5)
هونه‌رمه‌ند ده‌بێته قوتابی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و درێژه به‌خوێندن ده‌دات، به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌ی زۆر ناخایانێت و به‌هۆی كوده‌تای ڕه‌شی به‌عسییه‌كان له (8) ی شوباتی ساڵی (1963) و بارودۆخی شاری به‌غدا ده‌شێوێت و ئارامی تێدا به‌رقه‌رار نابێت، هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د له‌به‌ر پاراستنی گیانی خۆی و خۆده‌ربازكردن له‌و دۆخه نائارام و دژواره ناچارده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه شاری كۆیه، واته ئه‌و ساڵه‌ی خوێندنی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و له‌خوێندن دواده‌كه‌وێت.
( له‌ساڵی 1964 _1965) مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا ، مامۆستا( ئارام بابۆخیان) نامه‌ی بۆناردم ، كه‌ئیتر ده‌توانم جارێكی دیكه له‌په‌یمانگا ده‌وام بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌بوو گه‌ڕامه‌وه بۆ خوێندن) (6)
هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه خوێندن وله‌سه‌ر فێربوونی ئامێری (فلوت) به‌شێوه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌عه‌شقێكی به‌رزه‌وه له‌هونه‌ر و ئامێری فلوت ده‌ڕوانێ و مه‌به‌ستیه‌تی كه كۆششی زیاتر بكات تازانیاری زۆرتر و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاری به‌غدا، زۆر سوود له هونه‌رمه‌ندان ( ڕه‌وحی خه‌ماش وجه‌میل سه‌لیم) وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها له‌ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌یمانگا، هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تیپێكی مۆسیقادا كارده‌كات به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌وحی خه‌ماش) .
هونه‌رمه‌ند سه‌ردارئه‌حمه‌د،كاته‌كانی ڕۆژی بهفیڕۆنایات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هونه‌ر و په‌روه‌رده‌كردن و خۆمهشقكردن، هونه‌رمه‌ند به‌وشێوه‌یه باس له‌دابه‌شكردنی كاته‌كانی ده‌كات ( به‌یانیان له‌په‌یمانگا و پاش نیوه‌ڕۆیان ده‌چوومه تیپێكی مۆسیقای شه‌رقی ، كه مامۆستا و هونه‌رمه‌ند( غانم حه‌داد) جوانترین كه‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ژه‌نی، ئهوسهرپهرشتی ده‌كرد، له‌كاتی عه‌سریشدا ده‌چوومه تیپی مۆسیقای (جمهوری) كه تیپێكی ئه‌هلی بوو، مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌بوو له‌وێش كارم ده‌كرد، كاتێك من له‌به‌غدا قوتابی بووم،ئه‌ندامی ئه‌و تیپه‌ش بووم، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه پێكهاتبوون له (40) كه‌س و هه‌موویان له‌سه‌ر نۆته كاریان ده‌كرد) (7)
له‌پشووی هاوین دا هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێدهكهیی و له‌ئامێزی باواجی و ههیبهسوڵتاندا له‌جوانیه‌كانی ژیان ده‌ڕوانێ و بهحهسرهتێكی زۆره‌وه نایهكهی ده‌نێو به‌لێویه‌وه و مه‌له‌كان ده‌خاته سه‌ما، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) به‌وشێوه‌یه باس له‌توانای هونه‌ری هاوڕێ و هاوشارهییهكهی ده‌كات ( ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریم تیپی باواجی كۆیه بوو، ئه‌ویش له‌ڕێگای مامۆستا سه‌ردار ئه‌حمه‌ده‌وه چوومه لایان له‌ساڵی (1965) من كه خولیای مۆسیقا له‌مێشكی دابووم و ئاگام له‌خۆم نه‌مابوو، ڕۆژێك دیتم له‌سه‌ر كۆڵانه‌ی ڕه‌زان ده‌ڕۆم و ده‌نگی شمشاڵێك دێ ، ئه‌و ده‌نگه وه‌ك سیحر ڕایكێشام ، به‌دوای دهنگهكهداچووم به‌ناو ئه‌و دارانه و جریوه‌ی باڵنده‌كان و خوڕه‌خوڕی ئاوی ڕووباره‌كه كوڕێك دانیشتووه ئه‌م شمشاڵه لێده‌دا، خۆشم نه‌مزانی چۆن به‌دوای ده‌نگه‌كه‌دا ڕۆیشتم گه‌یشتمه لای ئه‌و كوڕه سه‌یرده‌كه‌م مامۆستا سهردارئهحمهده ، نه‌مزانی له‌خۆشیا چی بكه‌م گوتم : به‌ڕاستی شتی وا له كۆیه هه‌یه؟ مۆسیقا و نه‌غمه‌ی ئه‌وا شیرین، ئه‌و مۆسیقا خاوێنه له‌شاری خۆم هه‌یه‌و نازانم؟) (8)
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌خوێندن و كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه مۆسیقیانه له‌شاری به‌غدا، هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه‌كانی فراوانتر ده‌بێت.
له‌ساڵی (1966) كاتێك قوتابی پۆلی سێیه‌می پهیمانگادهبێت، بۆیه‌كه‌مجار هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای جمهوری ، به‌ئامێری ( فلوت) به‌شدارده‌بێت له‌كاره هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای ناوبراو له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا، كارههونهرییهكانیان له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا بڵاوده‌كرێته‌وه،
دوای ته‌واوكردنی خوێندنی په‌یمانگا له‌ساڵی (1967) به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، هونه‌رمه‌ند ئه‌و ژینگهوكهشه هونه‌رییه‌ی كهچهندساڵێك له‌شاری به‌غدا تێیدا ژیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌شاره‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره ، شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت،دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شاری به‌غدا و هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه له‌زانستی ژه‌نینی مۆسیقا و خاوه‌نی به‌هره‌و توانایه‌كی هونه‌رییه له‌ژه‌نینی ئامێره‌كانی ( فلوت و نای) هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د له‌ڕێكه‌وتی ( 21/1/1968) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر) داده‌مه‌زرێت، له‌كاری نوێ و ئه‌و ژینگه نوێیه‌دا له‌شاری هه‌ولێر تێكه‌ڵاو به‌كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ ده‌بێت كه‌ئه‌و كاته له‌چالاكی قوتابخانه‌كان كاریان ده‌كرد،له‌زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌و كاتی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌شداری كردووه. ( كاتێك من دامه‌زرام مامۆستا ( سوڵتان عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ر بوو ، مامۆستا ( جه‌مال هیدایه‌ت) به‌رپرسی به‌شی موزیك و منیش سه‌رپه‌رشتی تیپی مۆسیقای ئه‌و بهڕێوهبهرایهتییهم ده‌كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌وێ كاریان ده‌كرد ، موزیكژه‌نان: واحید مه‌رجان، مونعیم مه‌زهه‌ر ، زیاد قه‌ساب ، به‌ئامێری كه‌مان ، مسته‌فا ڕه‌ووف به‌ئامێری قانوون و عود ، چه‌تۆ حه‌سه‌ن به‌ئامێری ئۆكۆردیۆن،عه‌دنان ئه‌حمه‌د به‌ئامێری ته‌پڵ،ته‌ڵعه‌ت عارف و جه‌وده‌ت شاكر و فازیل میكائیل و هی تریش بوون ، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژان : فوئاد ئه‌حمه‌د، ته‌حسین ته‌ها و عه‌بدوڵڵا دڵسۆز له‌چالاكی قوتابخانه‌كان بوون، كاكه ( تایه‌ر تۆفیق) یش هه‌رچه‌نده له‌چالاكی قوتابخانه‌كان فه‌رمانبه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام له‌ئاهه‌نگه‌كاندا هه‌میشه له‌گه‌ڵماندا بوو ) (9)
هونه‌رمه‌ند له پشووی وه‌رزی هاویندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری كۆیهولهگهڵ هونه‌رمه‌ندان( زاهیر محه‌مه‌د، ئهنوهرتاهیر ، وریا ئه‌حمه‌د، ئازاد بیلال ، سیامه‌ند عیزه‌ت،جان تۆماس ، چاپوك شه‌فیق و ڕزگار كه‌ریم) له‌تیپی باواجی كۆیه كۆشش و پرڤهیان كردووه.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ( تیپی هونه‌ری هه‌ولێر) كه له‌ساڵی (1971) مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رده‌گرن ، له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی هونه‌رمه‌ندی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ، تیپی هونه‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال هیدایه‌ت).
دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی (3) ساڵ و (10) مانگ له‌شاری هه‌ولێر و چالاكی قوتابخانه‌كان و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ند سه‌ردا ئه‌حمه‌د له‌ڕێكه‌وتی ( 4/12/1971) ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆشاری كۆیه، له‌نێو ئازیزان و هاوڕێیان و هونه‌رمه‌ندانی تیپی باواجی كۆیه، به‌گوڕو تینێكی زۆره‌وه درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌رسێ هونه‌رمه‌ند، كه هه‌رسێكیان ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بوون، هونه‌رمه‌ندان ( زاهیر محه‌مه‌د ، ئه‌نوه‌ر تاهیر و سه‌ردارئه‌حمه‌د) له‌ڕێكه‌وتی (1/3/1972) مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ ( تیپی باواجی كۆیه ) وه‌رده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌ك ( شمشاڵژه‌ن و فلوتژه‌ن ) له‌ناو تیپی باواجی كۆیه‌و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
تیپی باواجی كۆیه ، وه‌ك تیپێكی مۆسیقای لێهاتوو ، خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ڕۆڵیكی یه‌كجار به‌رچاو گرنگیان هه‌بوو، كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌ته‌واوی كوردستاندا بڵاوبووه، ئه‌ویش له‌ڕێی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌دوای سێ مانگ له‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی ، له‌هاوینی ساڵی (1972) تیپی باواجی كۆیه (11) به‌رهه‌می ناوازه له ( گۆرانی و سروود و مۆسیقا) له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمارده‌كه‌ن، ئه‌وبه‌رهه‌مانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، له‌ساڵی (1972) چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆمارده‌كه‌ن، دواتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمارده‌كه‌ن، كۆی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه له‌نێوان ساڵی ( 1972 بۆ 1974) نزیكه‌ی (20) به‌رهه‌م تۆمارده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و كار‌و تێكۆشان و چالاكییه هونه‌رییانه ، تیپی باواجی كۆیه به كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوانی تایبه‌ت به‌شاره‌كه‌ی كۆیه ، به‌شداری له ( میهره‌جانی یه‌كه‌می هونه‌ری كوردی له‌به‌غدا ) له‌به‌هاری ساڵی (1974) ده‌كه‌ن، كه سه‌رجه‌م تیپه هونه‌رییه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، له‌و میهره‌جانه به كاره هونه‌رییه‌كانیان ، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د و تیپی مۆسیقای شۆڕش (1974_1975) ...!
تیپی مۆسیقای شۆرش ، ئه‌و تیپه مۆسیقیه بوو له‌گه‌ڵ تێكچوونی گفتوگۆی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول و ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق ، له‌ته‌واوی كوردستان شۆرش ده‌ستیپێكرده‌وه، هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ پشتگیری له‌شۆڕشه ڕه‌واكه‌ی كوردستان بڕیاریان دا كه بچنه به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌یانه‌وه و به‌هونه‌ر پشتگیری له‌شۆڕش بكه‌ن و هونه‌ری به‌رگری نه‌ته‌وه‌كه‌یان پته‌وتر بكه‌ن ، تیپی ناوبراو پێكهاتبوو له‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌و هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك،
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامه چالاكه‌كانی تیپی مۆسیقای شۆڕش و هاوكارو پشتیوانی تیپی ناوبراو و هه‌موو هاوڕی هونه‌رمه‌نده‌كانی بووه.
( له‌ناو تیپی مۆسیقای شۆرش ، پێشه‌كی سروودی ( شاخی ڕه‌نگاوڕه‌نگی گۆیژه) م ئاماده‌كرد، به‌شداری تۆماركردنی سه‌رجه‌م پارچه موزیك و سروودهكانم كردووه، هه‌روه‌ها له‌به‌هاری (1975) وه‌ك تیپی مۆسیقای شۆرش، له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه‌دا به‌شداریمان له‌و گه‌شته هونه‌رییانه كردووه، كه بۆ ئۆردوگاكانی ناو وڵاتی ئێران ئاهه‌نگ و موزیك و گۆرانی بۆئاواره‌كان سازمان كردووه، به‌هاوكاری و یارمه‌تیی مامۆستای خوێن شیرین و نیشتمانپه‌روه‌ر ( شوركروڵلای بابان) حه‌وت گۆرانی و مه‌قاممان بۆتهلهفزیۆنی شاری سنه به‌جلی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه تۆماركرد)(10)
له‌دوای نسكۆی ساڵی (1975) هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د، وه‌ك ههرهاوڵاتییهكی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته داگیركراوه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری كۆیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشیست مۆڵه‌تی كاركردن له‌تیپی باواجی وه‌رده‌گرێته‌وه و چیتر ناتوانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاربكه‌ن،( له‌ساڵی (1983) مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رده‌گرنه‌وه‌و تائێستا به‌رده‌وامن له‌چالاكی هونه‌ری ) ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د و هاوڕێی هونه‌رمه‌نده‌كانی به‌هه‌ستێكی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رله‌نوێ دێنه‌وه سه‌ر كار‌و تێكۆشانی هونه‌ری و نایه‌ڵن چرای هونه‌ر له‌شاری كۆیه خامۆش ببێت.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به‌رده‌وام بێت ، له‌ئاهه‌نگ و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی یاران و ده‌ست به‌رداری ئامێره شیرینه‌كانی نابێت كه‌بوونه‌ته به‌شێك له‌ژیان و له‌ته‌مه‌نی ، له‌ساڵی (1976) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی ( ڕزگار خۆشناو و مه‌لا ئه‌نوه‌ر تاهیر ) ، ده‌چنه شاری سلێمانی كاسێتێك بۆ هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه جه‌زا) تۆمارده‌كه‌ن به‌ده‌ست و په‌نجه جوانه‌كانیان به ئامێره‌كانی ( عود و قانوون و فلوت) ئاوێته‌ی گه‌روه پاراوه كوردییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه حه‌مه جه‌زا ده‌كه‌ن ، ئه‌و كاسێته به‌ناوی یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كان ( بیبی خانم ) بڵاوبۆوه، تۆماركردنێكی ئاسایی له‌ماڵان و به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د و ڕۆڵی له‌پێگه‌یاندنی منداڵانی شاری كۆیه..!
( هه‌میشه ئومێدم بووه ڕۆژێك بێت ئه‌وانه‌ی فێریان ده‌كه‌ین له‌ئێمه باشتر و هونه‌رمه‌ندی سه‌ركه‌وتووبن ) (11) .
هونه‌رمه‌ندێك ئه‌وه هه‌ست و سۆز‌و ئاواتی بێت بۆ منداڵانی شاره‌كه‌ی و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی زانیوه كه خزمه‌ت به منداڵان بكات و نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌سه‌ر شێوازی ئه‌كادیمی مۆسیقا به‌رهه‌م بهێنێت و ، ئه‌و قوتابیانه واپهروهردهو فێربكات، بگه‌نه ئاستێكی به‌رز له‌هونه‌ری مۆسیقادا ،
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند مه‌لائه‌نوه‌ر تاهیر له‌ساڵی ( 1978) خولێكی مۆسیقا بۆ فێربوونی منداڵان و مێردمنداڵان ده‌كاته‌وه ، هونه‌رمه‌ند مه‌لائه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر و خودی هونه‌رمه‌ندیش وانه‌بێژی خوله‌كه بووه ، قوتابیانی به‌شداربووی خولی فێربوونی مۆسیقا ( ئاراز كۆیی ، ئاراز جه‌لال جۆبار ، هه‌ژار حه‌مه عه‌لی، كامه‌ران عه‌بدوڵڵا و سه‌رتیپ ئه‌حمه‌د) .
له‌ساڵی دواتر (1979) هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د خولێكی دیكه‌ی فێربوونی مۆسیقا به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ( زاهیر محه‌مه‌د و شێركۆ محه‌مه‌د) كردۆته‌وه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند زاهیر محه‌مه‌د له‌مه‌ڵبه‌ندی لاوانی كۆیه كردۆته‌وه ، كردنه‌وه‌ی خولی مۆسیقا له‌شاری كۆیه به‌رده‌وامی هه‌بووه به‌هه‌وڵ و هیمه‌ت و تێكۆشانی دڵسۆزانه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د و هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی، قوتابیانی به‌شداربوو ( سه‌فین عه‌بدولڕه‌زاق ، ئارازكۆیی، چاپووك محه‌مه‌د، جهبارعهزیز، ڕه‌وه‌ند سه‌یفه‌دین ، ئاره‌زوو ئیسماعیل ، ڕێبین جه‌مال ، زانا مه‌لا ئه‌نوه‌ر ، هێمن حه‌مید شهمس ، زهمهندنوری و ئه‌میر ئه‌حمه‌د).
هونه‌رمه‌ند هه‌موو ته‌مه‌نی به‌خشی به هونه‌ر و ئامێری (نای و فلوت) و منداڵانی شاره‌كه‌ی ، هه‌موو كات ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری هه‌بووه له‌بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ر له‌شاری كۆیه و، مه‌به‌ستی بووه ئه‌و قوتابیانه له‌ڕێی ئهلف و بێی نۆته‌ی مۆسیقاوه بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رز له‌هونه‌ردا، یه‌كێك له قوتابییه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی كه‌ئێستا مامۆستای هونه‌ره‌و درێژه‌پێده‌ری ڕیگاپیرۆزهكهی مامۆستاكه‌یه‌تی ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( سه‌فین عهبدلڕهزاق) ه سه‌باره‌ت به‌مامۆستاكه‌ی ده‌ڵێت:
( هونه‌رمه‌ند و مامۆستا باب سه‌ردار،
هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی هونەری کوردی بەتایبەتی لە کۆیە کە بە سەدان خوێندکارو قوتابی پێگەیاند کە ئێستا نمونەی مامۆستای سەرکەوتوون لە کوردستان و شاری کۆیە، هەموو ئامانجی فێرکردنی فێرخوازەکان بوو بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادمی کە لەدواڕۆژ ببنە نمونەیەکی پێشکەوتوو بۆ گەل و نیشتمان خۆبەخشانەو بێ ماندوو بوون کاری دەکرد هەر زانیاریەکی بزانیبا بە فێرخوازەکانی دەوت بێ شاردنەوەو دوو دڵی
نەفس بەرزوو چاو تێروو خۆ نەویست بوو
نیشتمان پەروەرو چاونەترس بوو
مامۆستایەک بوو کە بەدڵ و بەگیان وانەکانی دەوتەوە بێ پشودان و ڕاوەستان، سایەی مامۆستا سەردار هەمیشە لەسەر سەرمانە پێمان دەڵێ بەردەوام بن بڕۆن بۆپێشەوە ) (12)
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د به‌و هه‌سته به‌رزه‌وه به‌رده‌وام بووه له‌خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری مۆسیقا و له‌نێو تیپی باواجی كۆیه‌دا درێژه پێده‌ری ئه‌و كاروانه هونه‌رییه بووه له‌شاری كۆیه به‌بێ دابڕان ، هه‌موو كات شانازی به‌و تیپه جوان و پڕ خزمه‌ته‌ی باواجی یه‌وه كردووه و ، هیچ كات منه‌تی به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌كردووه و بڵێی من له‌پێناو ئێوه‌دا ئه‌و كاره‌م كردووه، نه‌خێر هونه‌رمه‌ند به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه ،
له‌باری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، هونه‌رمه‌ندێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌موو كات له‌به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌یدا بووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیی و باری ئابووریی خۆی ڕاده‌ستی ڕژێم نه‌كردووه، ته‌نها بۆ به‌رزی هونه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ژیاوه ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕوناكبیر مامۆستا (عه‌بدولكه‌ریم شێخانی) ده‌ڵێت ( هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه، هه‌رچه‌نده دیار‌و به‌رچاو بوو، زۆر هه‌وڵیاندا یه‌كێكی وه‌ك سه‌ردار ئه‌حمه‌د بۆخۆیان ڕاكێشن، به‌ڵام ئه‌و خۆی گرت و ههڵنهخلیسكا و نه‌دۆڕا و لایه‌نی میلله‌ته‌كه‌ی گرت ، وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك چه‌ند خۆشه‌ویست بوو ، له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی زیاتر له‌نێو خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویست تر بوو) (13)
سه‌ردار ئه‌حمه‌دی پاشای فلوت، بێ ووچان تێكۆشا بۆ هونه‌ر، له‌خه‌می ئایینده‌ی مۆسیقا و گۆرانی كوردی دابوو، به‌رده‌وام له‌خه‌می ئه‌وه‌دابووه كه هه‌ركارێكی هونه‌ری ده‌كرێت ، پێویسته مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێوه‌بێت،
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ماوه‌ی ساڵێك زیاتر له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی ( ڕانیه) ده‌بێته مامۆستا و وانه‌ی ( تیۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ) به‌قوتابییه‌كانی وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ( شه‌هید جه‌عفه‌ر) له‌كۆیه وانه‌ی مۆسیقای وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت خۆی فێری ژه‌نینی ئامێری ( كلارنێت) كردووه تاقوتابییهكانی له‌په‌یمانگا فێربكات.
له‌باره‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی له ناسین و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌قامه‌كاندا، هونه‌رمه‌ند به‌یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ناسرێت گوێیه‌كی مۆسیقی زۆر هه‌ستیاری هه‌بووه، هاوڕێی له‌مێژینه‌ی هونه‌رمه‌ند ، مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی ) ده‌ڵیت : ( له‌ساڵی 1967 وه هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ده‌ناسم و هاوڕێیه‌تیمان به‌رده‌وام بووه ، كاتێك له تیپی باواجی كۆیه بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته‌ی له‌شاخ له‌ساڵی (1974) له‌ناو تیپی مۆسیقای شۆرش پێكه‌وه به‌یه‌ك ڕۆح و به‌یه‌ك هه‌ست كارمان ده‌كرد،ببووین بهههوێنێكی جوان بۆ مۆسیقای كوردی ، شمشاڵ و فلوتهكهی هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ڕۆڵێكی زۆر جوانی ده‌بینی ، تابڵێی مرۆڤێكی نیشتمان په‌روه‌ر و كوردپه‌روه‌ر بوو ، هه‌میشه خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاوازی كوردی ، كه‌م كه‌س هه‌یه وه‌ك ئه‌و شاره‌زا بووبێت لهمهقامهكاندا ، چونكه ئه‌و كاتێك له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بوو، به‌دڵ ده‌رسی خوێندووه و شاره‌زایی به‌ده‌ست هێناوه له‌ئامێری فلوت و شمشاڵ دا ، به‌جۆرێك ئامێری فلوتی ده‌ژه‌نی چاره‌كه تۆنی پێ ده‌رده‌هێنا كه گوێگری سه‌رسام ده‌كرد، ناخی هونه‌رمه‌ند زۆر دامه‌زراو بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌سه‌نایه‌تیدا ، له‌گه‌ڵ مۆركی كوردیدا، زۆر پێداگری ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاواز و مۆسیقایانه‌ی لێ ئه‌درێ ، ده‌بێت به‌ڕۆحیه‌تێكی كوردانه‌وه پێشكه‌ش بكرێت ) (14)
سه‌ردار ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌ند ، زیاتر ده‌هێنێ خوێندنه‌وه بۆ ته‌واوی ژیانی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت ، چونكه مێژوویه‌كی دوروو درێژ‌و پاك و بێگه‌ردی بۆخۆی نه‌خشاند، ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌رسپییه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاری كۆیه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ندان دوای بڕینی ئه‌وڕێگا پڕ ههورازو نشێوه‌ی ژیانی هونه‌ری ، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی كهنهوهیهكی په‌روه‌رده‌و فێركردووه كه هیوای ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و به‌خته‌وه‌ره كه‌له‌دوای خۆی دوو هونه‌رمه‌ندی قامك و پهنجهزێرێنی فلوت ژه‌ن هه‌ڵگری ئهومهشخهڵه هونه‌رییه‌ن و به‌ره‌و لوتكه‌ی به‌رزی هونه‌ر هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه ، ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندان ( سه‌رتیپ ئه‌حمه‌دی برای و لوقمانی فلوت ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی ).
سه‌ردار ئه‌حمه‌د یان باب سه‌رداری كۆیی، له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو كچ و دوو كوڕه، هونه‌رمه‌ند منداڵه‌كانی خستۆته خولی فێربوونی مۆسیقاوه و فێری ئامێری ( قانوون و ئیقاع) كردووه و ته‌نانه‌ت كۆرسی تیپی باواجی كۆیه‌ش بوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێك له كچه‌كانی كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌وكاره‌ساته تراژیدیا جه‌رگبڕه نابێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د دا، ناتوانێت له‌هونه‌ر و ئامێره شیرینه‌كانی دووربكه‌وێته‌وه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌ندی هێمن و خۆش مه‌شره‌ب و قسه‌خۆش،سیمای جوانی پیاوێكی كۆیی ،لهدواساڵهكانی ژیانی نه‌خۆشیی به‌رۆكی ده‌گرێت و چاوه گه‌ش و هه‌میشه ڕۆشنه‌كانی كزدهبن ، به‌ڵام ئامێره شیرینه‌كانی وه‌ك منداڵه‌كانی له‌ئامێزگرتووه، به‌ڵام جێی داخه وه‌ك جاران سینه پر هه‌ناسه نییه‌و قامكه‌كانی له‌رزۆك بوون،چیتر توانای ژه‌نینی نامێنێ ، ئاخ و داخ پیری كه بویته مڵۆزم و هێزو ووزه‌ی مرۆڤه پڕ به‌خشنده‌كان ده‌وه‌ستێنی ، له‌ڕێكه‌وتی ( 17/3/2019) خه‌ڵكی خۆئاماده‌كردنن بۆ به‌ره‌و پیرۆزكردنی ئاگری جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌نگۆی خۆرئاوابوونی هونه‌رمه‌ندێك ته‌واوی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش ژیانئاوایی هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌ده كه له‌ته‌مه‌نی (74) ساڵیدا ماڵئاوایی لهوراتی كۆیه‌و شاره‌كه‌ی حاجی قادر و دڵدار و سێوه‌و ئه‌خته‌ر و خاڵه تایه‌ر و... باواجی و هه‌یبه سوڵتان و هونه‌ر و خانه‌واده‌و ئازیزانی ده‌كات ، ڕۆژی دواتر له (18/3/2019) له‌مه‌راسیمێكی پڕ‌شكۆ و شایسته به‌باڵای هونه‌ری به‌رزی سه‌ردار ئه‌حمه‌د و شمشاڵ و فلوته سیحراوییه‌كه‌ی ، هاوشارییه‌كانی له‌شاری كۆیه له گۆڕستانی ( كه‌كۆن) له‌ته‌نیشت مه‌زاری ( باوك و براو كچ ) ه‌كه‌یه‌وه ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌كه‌ن ،ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هونه‌رمه‌ندێكی به‌رزی شمشاڵژه‌نی وه‌ك هونه‌رمه‌ند ( قاله مه‌ڕه) هه‌بێت ، بێگومان له باشوور و شاره ئازیزه‌كه‌ی كۆیه هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری ( شمشاڵ و فلوت) ژه‌نی ئه‌كادیمی و مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د) بۆ هه‌میشه بوونی هه‌یه ، سڵاو به‌رزنرخاندن بۆ مێژووی جوانی هونه‌ریتان ، گڵكۆكهتان غه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت .
جه‌مالی ده‌لاك ... 3/11/2021
سه‌رچاوه :
و 5 و7 و 11) به‌رنامه‌ی ئه‌زموون ، دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د) پێشكه‌شكار و ئاماده‌كار ( شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان ) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس (2006)
(2) گۆڤاری ڕه‌نگین، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ،سازدانی : هوشیار عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، ژماره ( 16) ی شوباتی 1989، لاپه‌ڕه (56)
و4 و 6 و 9 و 10) گۆڤاری چلاواز ، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د ، دیمانه : هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د ، ژماره ( 27) ئایاری 2008، لاپه‌ڕه ( 37).
(8) دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د ، گۆڤاری (ڕامان) هه‌ڤپه‌یڤینی ( ئازاد عه‌بدولواحید) ژماره (95) نیسانی 2005، لاپه‌ڕه (49)
(12) هونه‌رمه‌ند سه‌فین عهبدلڕهزاق، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك (5/10/2021)
(13 و 14) یادێك بۆ سه‌رداری هونه‌رمه‌ندان ، مامۆستا سه‌ردار ئه‌حمه‌د ، به‌رهه‌می ڕێكخراوی (چه‌تر ) بۆگه‌شه‌پێدان 2019،، تیپی باواجی كۆیه ، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك 17/3/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.