Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:23

رۆژی جیهانی شانۆ له‌ هه‌ولێر بەرز ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەم بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بە هەماهەنگیی و هاوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە مەراسیمێکى تایبەتى ساز کرد کە تێیدا چەند چالاکییەک هونەرى شانۆیى پێشکەش کرا.

لەمەڕاسیمەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی لە شانۆکاران بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ، ئاماژەى بەوەدا کە هونەری شانۆ لە کوردستان هەمیشە بەشێكی دانەبڕاو بووە لە شۆڕش و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و شانۆکارانیش لەپێناوى ئازادی و ڕزگاریی میللەت و نیشتمان، ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوویان هەبووە.

پارێزگارى هەولێر لەبەشێکى ترى گوتارەکەى تیشکى خستەسەر سستى بزووتنەوەى شانۆ و ئەو گرفتانەى کە ئەمڕۆ لە شانۆى کوردیدا هەن و جەختى لەوە کردەوە کە پێویستە بە هەوڵى هەموو لایەک بەتایبەتى شانۆکاران بەسەر ئەو گرفتانە زاڵبین و دووبارە شانۆ لەو چەقبەستووییەى کە تێیکەوتووە دەرباز بکەین و ڕایگەیاند "بەر لە 100 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین شانۆگەرى کوردى لە هەولێر نمایشکراوە و بە درێژایی مێژوو تەختەى شانۆکانمان پەیامی مرۆڤایەتی وێناکردووە و سەردەمانێک مینبەر و بڵندگۆی گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد و مافەڕەواکانی بووە و هیواخوازین هەر بەمشێوەیەش بمێنێتەوە".

ڕاشیگەیاند: "بەڵێن دەدەین هەنگاو بەهەنگا و کێشە و گرفتەکانی بەردەم شانۆکاران لە شارەکەمان چارەسەر بکەین و سەرلەنوێ تەختەی شانۆکان بە نمایشی شانۆیی شانۆکاران ئاوەدان بکەینەوە، وەک پارێزگای هەولێر پاڵپشت و هاوکاری شانۆکارانمان دەبین".

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.