له خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی دێنیڤه‌ر ناگیتس به ئه‌نجامی سهدوبیستوحهوت خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوپازده خاڵ له تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرزی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی دێنیڤه‌ر ئاستێكی به‌رزیان پێشكهشكردو به ئه‌نجامی حه‌فتاودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به شه‌ست و یه‌ك خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌یان بوون، له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی كلیپێرز زۆر هه‌وڵیاندا بگه‌ڕێنه‌وه كه‌شی ڕكابه‌ری، به‌ڵام یاریزانانی دێنیڤه‌ر ناگیتس له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان به‌رده‌وام بوون تا یاریه‌كه‌یان به جیاوازی دوازده خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد، كه ئه‌مه‌ش چل و سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان نیكۆلا جۆكیچ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی دێنیڤه‌ر بینی و سیی خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد.
له‌و لاشه‌وه یاریزانی ترانسی مان بیستوچوار خاڵی بۆ كلیپێرز به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شی چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و هه‌شته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند .
له باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێنیڤه‌ر ناگیتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.