ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕەتیکردەوە مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت و دەڵێ، لە چەند رۆژی داھاتوو مووچە وەک خۆی بەسەر فەرمانبەر دابەش دەکرێت.
لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەو زانیاریانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ڕاست نین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت، لەبەر ئەوەش ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی مووچە وەک خۆی دابەش دەکرێت و لێبڕین لە ئارادا نییە، لەچەند ڕۆژی نزیکیش دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە نزیک دەبینەوە لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بڕیاری ھەڵبژاردنی کوردستان دراوە، لەبەر ئەوەیش بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگهندانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ھەوڵێکە بۆ بانگەشە و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەسەر حکوومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.