بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دهستگیر كردنی 3 تۆمهتبار به چوار كیلۆگرامی تلیاكهوه راگهیاند.
دهقی راگهیاندراو:
لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاخ هاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو.
ڕێکەوتی (2022/3/2) لە لایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنیندا لە چالاکییەکی بێ وێنە دا توانرا دەست بەسەر بڕی (٤) چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاک) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۳ ) سێ تۆمەتبار.
هەروەها لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەەكان لەدوای گومان كردن لەپۆستێك توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) بگیرێت كەتواندبویانەوە و لەناو چەند لێف و سەرینێك شاردرابوو و لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ئێرانی كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی (ئوستراڵیا ) ی بكات.
لە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان رێکاری پێویست و یاسایی ئەنجام درا.
بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان بۆ پاراستنی ئاسایش و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.