سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی لە شاری ھەولێر لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆربەندی پیشەسازی لە پێناو ڕەخساندنی بازاڕ و ھەلیکار ئەنجامدەدرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیوکراتی کوردستانی راگهیاند: سبەی یهكشهممه 6 ى 3 ى 2022، لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆربەندێکی گەورە لە ژێر ناوی کۆربەندی پیشەسازی لە پێناو ڕەخساندنی بازاڕ و ھەلیکار ئەنجام دەدرێت، گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی ئەو ھەنگاوانەی حکوومەتی ھەرێم ناویەتی لە ماوەی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەی پێویستە ھەنگاو بنرێت لە ماوەی داھاتوو لە بواری پیشەسازی بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ھەلیکار، بۆیە لە ماوەی ڕابردوو ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە و بە دەیان مۆڵەتی پڕۆژەی پیشەسازیمان داوە و بە ھەزاران ھەلیکارمان دابین کردووە، ھاوکات ئێستا ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێن و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی کاری لەسەر دەکەین، کە کاری نوێی پیشەسازی دەکرێت لە بواری پترۆ کیمیاوی و چەندین ھەنگاوی دیکە لە کۆربەندی سبەی باس دەکرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری راشیگهیاندووه: کۆمەڵێک ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێم دروست دەکرێت کە 12 ناوچەیەو 18 ھەزار ھەلیکاریشمان ڕەخساندووە، ئێستاش بۆ پڕۆژەکان ھەلیکار بۆ کرێکاری ناوخۆیی پێویستە 75% بێت و نزیکە لە ھەندێک کارگە دەگاتە 100%، چونکە پێویستە کرێکار لە پڕۆژەکان ناوخۆیی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.