Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:17

لەژێرناونیشانى (پێشمەرگە سیمبولى نەتەوەیەک) ڕێورەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک فەرماندەى میحوەرەکان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.3.2، بەئامادەبوونى فەریق شێروان، نوێنەرى سەرۆک بارزانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەندامانى لێژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان و بەرپرسانى دیکە، ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان، لەژێرناونیشانى (پێشمەرگە سیمبولى نەتەوەیەک) ڕێورەسمێکى بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک فەرماندەى میحوەرەکان و پانێلێکى ئەنجامدا.
لەدەستپێکى ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاکییە، ئاماژەى بە ڕوڵ و قارمانیەتى و گیان فیدایی پێشمەرگە لە مێژووى خەباتى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "قارمانیەتى و بەرخودانى پێشمەرگە و سنگەرى پێشمەرگە لە دواى شەڕى داعش بوو بەناوێکى جیهانى، ئێستا کاتێک ناوى کوردستان ده‌هێنن، باسى قارمانیەتى و خۆڕاگرى پێشمەرگە دەکرێت، ناوى پێشمەرگە ئەو ناوە خۆشەویستەیە لەهەموو جیهان ناسراوە". پارێزگارى هەولێر هەروەها وتی: "باشترین ڕێزگرتن بۆ پێشمەرگە و ناوى پیرۆزى پێشمەرگە ئەوەیە سەرۆک بارزانى، شانازى بەناوى پێشمەرگایەتى خۆى دەکات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.