له دوبه‌ی ده‌رچوویه‌كی زانكۆی سۆران به‌شداریی له كۆنفڕانسی ئاشتیی جیهانی كرد، مه‌دالیایه‌كی ئاشتیی جیهانیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و یه‌كێكه له باڵیۆزانی گه‌نجی ئاشتیی جیهانی، كۆنفڕانسه‌كه ساڵانه به ئاماده‌بوونی باڵیۆزه‌كانی ئاشتی له سه‌ر ئاستی جیهانی سازده‌كرێت و ئه‌مساڵیش له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
"مـحه‌مه‌د مه‌سیح شوكری" ده‌رچووی زانكۆی سۆرانه،له ساڵی 2020 به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له فاكه‌ڵتیی یاسا، زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن له زانكۆی سۆران ته‌واو كردووه.
مـحه‌مه‌د، وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی و پانێلیست له كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شداربوو،له بابه‌تێكیدا به وێنه و دۆكیۆمێنت سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی خسته‌ڕوو، باسی له مێژووی قوربانیدانی گه‌لی كوردی له عێراق كرد و هه‌روه‌ها باسیشی له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، مه‌دالیای ئاشتی به‌خشرایه محه‌مه‌د، وه‌ك باڵیوزی ئاشتی و پانێلیست له كۆتا ڕۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، محه‌مه‌د تابلۆیه‌كی شاری هه‌ولێری به‌خشییه ڕێكخراوی ئاشتیی جیهانی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كتێبی به سه‌ر گه‌نجانی سه‌ركرده و باڵیۆزانی ئاشتیی جیهانیدا دابه‌شكرد كه بریتی بوو له وه‌رگێڕانی كتێبی (بۆ مێژوو) له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعود مسته‌فا بارزانی.
بۆ ئه‌مساڵ، كۆنفڕانسه‌كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 23ـی فێبریوه‌ریی 2022 له وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو و چوار ڕۆژی خایاند، گه‌نجانی زیاتر له سه‌د و په‌نجا وڵات له كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شداربوون،له كۆنفڕانسه‌كه‌دا چه‌ندین پانێل و سیمینار پێشكه‌شكران كه تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز كرا، له ناو ئه‌و پرسانه‌شدا، پرسی هێرشی سه‌ربازیی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له بابه‌ته گه‌رمه‌كان بوو .
زانكۆی سۆران شانازیی به دهرچوانیهوه ده‌كات كه توانیویانه له سه‌ر ئاستی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی شایسته بگێڕن.
شایانی باسه محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و شانازییانه‌ی زانكۆی سۆران و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین.
ئا- كامران
ژێده‌ر- زانكۆی سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.