Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:26

بایدن: سەرۆکی ئۆکراینا بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ جیهان

کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا کە بەشێکی زۆری تەرخاند بوو دەربارەی رەوشی ئۆکراینا بەڵێنيدا هاوتا رووسییەکەی ڤلادیمێر پۆتين بە سەپاندنی زۆرێک لە سزا بەسەر رووسیا و، داخستنی کایەی ئاسمانی ئەمریکا بە رووی فڕۆکەکانی رووسیا راگەیاند.
بایدن هاوتا رووسییەکەی بە "دیکتاتۆری رووسی" وەسف کرد و پێی وایە، پۆتين گرەوی لەسەر لەیەکترازانی رۆژئاوا دەکرد بەڵام هەڵە بوو.
بایدن  راشیگه‌یاند، لە ئێستادا پۆتین لە هەموو کات زیاتر لە جیهاندا پەراوێز خراوە و، جەنگی پووتین لە دژی ئۆکراینا پێشتر پلانی بۆ دانرابوو و بێ بیانۆ بوو، بەڵام پەیمانی ناتۆ و رۆژئاوا لە ئامادەباشی دابوون.
ھەروەھا بایدن رایگەیاند: شانبەشان لەگەڵ ئۆکراینا شەڕ ناکەین بەڵام هێزی ناتۆ پتەو دەکەین.
بایدن ستایشی گەلی ئۆکراینا و سەرۆکەکەی کرد و گوتی، گەلی ئۆکراینا بە نەبەزی و ئازایەتی شەڕ دەکەن و سەرۆکی ئۆکراینا بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ جیهان، بایدن روونیشی کردەوە، رەنگە رووسیا تانکەکانی ئۆکراینا داگیر بکات بەڵام ناتوانێت دڵ و مێشکیان داگیر بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.