لە سنووری شارەوانیی دووكان دەست كرا بە جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن، بەهۆیانەوە ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكانەی دووكان كە پرۆژەكانیان لێ جێبەجێ دەكرێن، بەرز دەكاتەوە.
پرۆژەكان بە دوو قۆناغ و لەسەر داهاتی شارەوانی لە گەڕەكەكانی سەرچەم، تاڤگە، بانوان لە سنووری شارۆچكەی دووكان جێبەجێ دەكرێن، ئێستا كاركردن تێیاندا لە قۆناغی یەكەمدایە و ئاوەڕۆ دروست دەكرێت و لە قۆناغی داهاتووشدا كاری تێكەڵەڕێژكردن و كۆنكرێت دەكرێت.
دووكان.. سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێ بهجێ دهكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.